انسان شناسی و فزهنگ
انسان شناسی، علمی ترین رشته علوم انسانی و انسانی ترین رشته در علوم است.

مەبەستی ئەردو‌غان چییە لە بەزاندنی سنووری تورکیا و تاوان کردن بەرامبەر خەڵکی کورد؟

ناسر فەکووهی وەرگێڕ ساماڵ عرفانی
لە ‌کاتێکدا دەستە دز و هیچ و پووچەکەی ترامپ بەردەوام رسوا دەبن و هەرڕۆژە کەیسێکی نوێ لەسەریان تۆمار دەکرێت و لە کاتێکدا کە متمانەلێسەندنەوی پیسترین (بە هەموو مانایێکیەوە) سەرۆک کۆماری هەموو مێژووی ئەمریکا بە خێرایی بەرەو پێش دەچێ، دەبینین چاوپێکەوتنە نهێنییەکانی حکومەتی ترامپ لەگەڵ ئەردو‌غان و ئەو گڵۆپە سەوزەی کە بۆ ئەردوغانی هەڵکرد بە کشانەوەی هێزەکانی لە ناوچەکە، ڕێگای دەستدرێژی و چەوساندن و سەرکوتکردنی خەڵکی بێتاوانی ئەو ناوچەیەی خۆش کرد و گەیشتە ئامانجە دڵتەزێنەکەی خۆی و هەرایێکی گەورەی لە ئەمریکا و لە دونیا نایەوە. وڵاتانی دونیا یەک بە یەکیان ئەم دەسدرێژییە ئاشکرایە و سەرکوتکردنی خەڵکی بێتاوانیان ئیدانە کرد و بیانووەکانی تورکیایان بە پڕوپووچ دانا. بە بێ هیچ گومانێک، کورد مەزڵوومترین خەڵکی دونیا بوون و هەن، کە رەهبەرە سیاسییەکانیان بە پشت بەستن بە پاڵپشتی دوەڵەتێکی گەندەڵی وەک ئەمریکا، پێیان وابوو کە لە دوژمنی دێرینەیان واتە ناسیۆنالیزمە نەژادپەرستانەکەی دراوسێ باکووریەکەیان پارێزراو دەبن، بەڵام بۆ جارێکیتر بوون بە قوربانی.
ئاشکرایە کە ئەمڕۆ بەشێکی گەورەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بە کەلاوە یان لە ئاگرێکدا دەسووتێ کە ئەمریکا بۆ بەرژەوەندی هەژمۆنیکی خۆی لە ١٩٨٠وە هەڵیگرساندووە و بە درووست کردنی وەهابیزم و تیرۆریزمی نێونەتەوەیی ئەلقاعیدە و تالیبان و دواتریش داعش بۆ کاولکردنی وڵاتانی عێراق، ئەفغانستان و سووریا بە بیانووی پڕوپووچ. ئەمریکا پێویستی بەوە بووە و هەیە کە بازاڕی ئەنەرجی جیهان کۆنتڕۆڵ بکا تا بتوانێ لەم رێگەوە ئاستە بەرزە درۆیینەکەی ئابووری خۆی بۆ خەڵکەکەی زەمان بکا، هەروەها بەرزەفڕی ئابووری و بەردەوامی بێڕەحمانەی پێگەی خۆی زەمان بکا کە لە جەنگی دووهەمی جیهانیەوە تا کوو ئەوڕۆ درووستی کردووە و بە لەناوچوونی وڵاتی سۆڤیێت دڵنییا بوویەوە کە خۆی دەبێتە هەژمۆنیای دەسەڵاتێکی تاک لایەنانە لە دونیادا. بەڵام بە هاتنە سەر حوکمی ترامپ کە نەتیجەی دواکەوتوویی و نایەکسانییەکی گەورەی ئابووری و کۆمەڵایەتیە لە ئەمریکا، دەرفەت نەک تەنها بۆ زۆربوونی نەژادپەرستی و ناسیۆنالیزمی سپی و دژە دیمۆکراتیک لە وڵاتی ئەمریکا زۆر بوو، بەڵکوو لە ئاستی جیهانیشدا بینیمان کە دەوڵەتانی دیکتاتۆڕ و مافیایی هاتنە سەر حوکم وەک چین و ڕووسیا و هێرشیان کردە سەر دیمۆکراسی لە هەموو دونیادا. هەروەها بینیمان کە چۆن هەر ڕۆژ گرووپە پۆپۆلیستییە فاشستی و ناسیۆنالستییەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست لە ئەوڕووپا لە ئیتاڵیا تا ئسکاندیناڤیا و هەروەها لە ئاستی دونیادا وەک بەڕازیل. تەنانەت لە خودی ئێرانیشدا دەبینین کە دیاردەی “ترامپیزم” پەرەیێکی زۆری سەندووە لە هەندێک لە گرووپە پەراوێزەکان کە لە ڕەدەهای باڵای دەسەڵات دەستیان دەڕوا و دارای ئایدیۆلۆجیایێکی فاشستی نەژادپەرستانەن، و پڕۆپەگەندەیێکی زۆر دەکەن هەم لە دژی یەکیێتی نەتەوەیی و هەم لە دژی قەومە ئێرانییەکان، ئەو قەومانەی کە بەردەوام خۆیان بە بەشێکی جودانەبوو لە گشتەی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێران زانیوە. لەم ناوەدا ڕژێمی ئاپارتایدی ئسرائیل زۆرترین بەشی هەبووە لە تێکدانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەهێزکردنی حکومەتە دژە دیمۆکڕاسییەکانی ناوچەکە بەتایبەتی سەعوودیا و ئیمارات و تورکیا و لەناو کوردەکانیش هەندێ دەستێوەردانی کردووە. ئەردوغان ئیمڕۆ بە هێرشەکەی بۆ سەر سووریا کە خۆی ئامانجی سەرەکی لەو هێرشە سەرکوتکردنێکی نەژادپەرستانەی کورد بوو، جارێکیتر سیمای ناشرینی دژەدیمۆکڕاسی، پۆپۆلیستیک و پان تورکی خۆی دەرخست و بێ شک جارێکیتر سەلماندی کە لە ناوچەکەدا لە پاڵپشتە سەرەکییەکانی داعشە لە پێناو دیکتاتۆڕییەت لە وڵاتەکەی خۆی و بیانوویێکە بۆ حوزوور و هەروەها توندوتیژی ئسڕائیل و دەوڵەتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا. ئەوەی کە ئێران ئەم پێشێلکارییە ئیدانە بکا و لەوەسەرووتریش بێت و پشتگیری بکا لە بەردەوامی کەلتووری کورد و خەڵکەکەی و مافیان بۆ هەبوونی ژیانێکی ئارام، درووستترین کارێکە کە لە هەموو کاربەدەستان و ڕۆشنبیران و خەڵکانی ئەکادمی چاوەڕێ دەکرێ.
ناعەدالەتی و زوڵمێک کە لەسەدی بیستەم دا لە کورد کراوە، تەنها لەگەڵ چەن نموونەیێکی دەگمەنی زوڵمی دیکە لەم سەدەیا‌ قابلی بەراوردە. کوردەکان نموونەیێکی بەرچاوی ئەوەن کە سیاسەت چۆن کەلتوور و خەڵکانی بێتاوان دەکاتە قوربانی بەرژەوەندییە نزمەکانی خۆی. بەڵام گومانمان نییە کە وەستانەوەی خەڵک لەبەردەم ناسیۆنالیزمی نەژادپەرستانەی ئەردوغان، لە ئازادیخوازانی خودی تورکیاوە بیگره هەتاکوو خەڵکانی ئازادیخواز لە هەموو وڵاتانی پێشکەوتوو و وڵاتانی جیهانی سێ، ئەم پیلانە ناسیۆنالیستانەی ئەردوغان پووچەڵ دەکەنەوە و ئەم ئاگرەی کە هەڵیکردووە خۆی و هەموو هێزە نەژادپەرست و دژەدیمۆکڕاسییەکەی دەسووتێنێ و لەوانەیە ئاواتی چەند ساڵەی تورکیا بۆ چوونە نێو یێکیەتی ئەوڕووپا بداتە با. تورکیا بە خەون و خەیاڵە پووچەڵە پان تورکیەکەیەوە و دژی کەلتوور و دژی دیمۆکڕاسی بوونیەوە، هەرگیز ناتوانێ لە ڕەدەی وڵاتانی دواکەتوو و گەندەڵکار بێتە دەرەوە.

این مطلب ترجمه یادداشت «اردوغان با تجاوز به خاک سوریه و جنایت علیه مردم کرد به دنبال چیست؟» نوشته ناصر فکوهی  به زبان کردی است که قبلا به زبان فارسی  منتشر شده است. برای دیدن یادداشت به زبان فارسی کلیک کنید.