انسان شناسی و فزهنگ
انسان شناسی، علمی ترین رشته علوم انسانی و انسانی ترین رشته در علوم است.

موزیکی فۆلکلۆری (بەشی دووهەم)

بابەک ئەحمەدی، وەرگێڕان: ساماڵ عرفانی

یەکێک لە ئیشە بەناوبانگەکان لە بواری گواستنەوەی موزیکی فۆلکلۆری بۆ ناو داوێنی موزیکی کلاسیک، ئیشی کەسێکە بە ناو ژۆزێف کانتێلۆب، کە مێلۆدییە فۆلکلۆرییەکانی ناوچەی شاخاوی ئووڤێرن لە فەڕانسای کۆ کردەوە و ناوی نا ” گۆرانییەکانی ئووڤێرن (۵۴- ١٩٢٣) و بۆ سووپێرانۆ و ئۆرکێسترا، دابەشی­کرد. گۆرانییەکانی ئووڤێرن، لە بەرهەمە هەرە گرینگە مۆسیقاییەکانی فەڕانسا، ئەژماردەکرێ کە رێگەی نەک

یەکێک لە ئیشە بەناوبانگەکان لە بواری گواستنەوەی موزیکی فۆلکلۆر[۲]ی بۆ ناو داوێنی موزیکی کلاسیک، ئیشی کەسێکە بە ناو ژۆزێف کانتێلۆب، کە مێلۆدییە فۆلکلۆرییەکانی ناوچەی شاخاوی ئووڤێرن لە فەڕانسای کۆ کردەوە و ناوی نا ” گۆرانییەکانی ئووڤێرن (۵۴- ١٩٢٣) و بۆ سووپێرانۆ و ئۆرکێسترا، دابەشی­کرد. گۆرانییەکانی ئووڤێرن، لە بەرهەمە هەرە گرینگە مۆسیقاییەکانی فەڕانسا، ئەژماردەکرێ کە رێگەی نەک تەنها بۆ موزیک­دانەرە بەناوبانگەکان، بەڵکوو تەنانەت بۆ ئاوازدانەر و گۆرانیبێژە شەعبییەکانیش خۆش­کرد. ژۆرژ بێرسانز، رێگەی کانتیلۆبی گرتەبەر و ئاوازەکانی ئەو، بوون بە گۆرانی پڕفرۆشی فەڕانسی لە ساڵەکانی دوای جەنگی جیهانی دووهەم.

سەرەڕای کاریگەری مەزنی موزیکی فۆلکلۆری لەسەر موزیک­دانەرە گەورەکان، لایەنی تیۆریکی ئەم جۆرە لە موزیک، بایەخی پێ­نەدەدرا، هەتاکوو ئەو رادەیەی کە ئاندرێ ڤارناک، لە کتێبەکەی دا بە ناوی پێناسەی فۆلکلۆر(١٩٣٨)، نووسیویەتی << فۆلکلۆر، باوەڕێکی گشتگیری بە بێ بیرکرنەوە و کرداری بە کۆمەڵی بە بێ تیۆرییە>>. پێش لەویش، هێکتۆر برێلیۆز، نووسی­بووی:<< چینییەکان و هندییەکان، دەیانتوانی موزیکێکیان هەبێ وەک ئێمە، بەو مەرجەی ئەم تاریکاییە قووڵەی وەحشی­گەری و بێ­ئاگاییە منداڵانەی کە تەنها باس لە غەریزە خام و نادیارەکانیانەوە دەکا، بوونی نەبوایێ. چینییەکان وەک سەگ دەقورووسکێنن>> [۶۶۶٨: ۴٠٩]. ئەمە روانینی پڕ لە خۆبەزلزانین و بە بچووک­ سەیرکردنی خەڵکانی­تر لە لایەن خۆرئاواییەکان بوو بۆ سەر چاندەکانی­تر.

لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم­دا، بایەخ درا بە موزیکی شاری کە پێشینەیێکی دوور و درێژی هەبوو، و هەروەها بایەخ­درا بە کاریگەری موزیکی لادێ لەسەر موزیکی شار، چینی کرێکار لە بریتانیادا. موزیکی پڕپیتی کرێکاری بە گرینگ زانرا و پێشنیارکرا کە لەم بوارەدا، لێکۆڵینەوە بکرێ. سەرەنجام دەتوانین لە موزیکی جازیش­دا، هەندێ کاریگەری موزیکی فۆلکلۆری ببینینەوە ، کە هەڵبەت پێویستی بە لێکۆڵینەوەی وردە. جوانی موزیکی فۆلکلۆری پێش لەوەی کە هەڵگەڕێتەوە بۆ هەستێکی نۆستالژیک بەرامبەر رابردوویێکی دوور، یان ژیانی لادێ و قەرەچ لەبەرانبەر ژیانی دژواری شار لە کۆمەڵگەی پیشەسازی­دا پیشان­بدات، هەڵدەگەڕێتەوە بۆ غەریبی موزیکی فۆلکلۆری. موزیکی فۆلکلۆری، هەندێ­جار، پان­تۆناڵ و تەنانەت هەندێ­جاریش، ئاتۆناڵە، هەربۆیە لەبەرانبەر ترەدیشنی موزیکی تۆناڵ (کە بێ هۆ، بەشێوازی سروشتی موزیک دەزانرێت) خۆی دەنوێنێ. ئاماژە بەمە لە ئیشەکانی ئیدوارد ئێلگار، چارلز ئایڤز، سیمۆئێل باربێر، لەیادمان ناچێتەوە. هەروەها لە موزیکی مەردم­پەسەن[۳]ددا، موزیکی فۆلک گرینگە. بۆ ئاوازەکانی باب دیلن، جۆن بائێز، لئۆنارد کۆئێن ئاوەها خۆشەویست و لەیاد نەچوون؟

[۱] – موزیکی فۆلکلۆری :احمدی، بابک (١٣٨٩) موسیقی شناسی، فرهنگ تحلیلی مفاهیم، نشر مرکز. لاپەڕەکانی ۴١٩-۴٢٠

[۲] – Folk music

[۳] – Popular music