بابەک ئەحمەدی، وەرگێڕان: ساماڵ عرفانی
یەکێک لە ئیشە بەناوبانگەکان لە بواری گواستنەوەی موزیکی فۆلکلۆری بۆ ناو داوێنی موزیکی کلاسیک، ئیشی کەسێکە بە ناو ژۆزێف کانتێلۆب، کە مێلۆدییە فۆلکلۆرییەکانی ناوچەی شاخاوی ئووڤێرن لە فەڕانسای کۆ کردەوە و ناوی نا ” گۆرانییەکانی ئووڤێرن (۵۴- ١٩٢٣) و بۆ سووپێرانۆ و ئۆرکێسترا، دابەشیکرد. گۆرانییەکانی ئووڤێرن، لە بەرهەمە هەرە گرینگە مۆسیقاییەکانی فەڕانسا، ئەژماردەکرێ کە رێگەی نەک
نوشتههای مرتبط
یەکێک لە ئیشە بەناوبانگەکان لە بواری گواستنەوەی موزیکی فۆلکلۆر[۲]ی بۆ ناو داوێنی موزیکی کلاسیک، ئیشی کەسێکە بە ناو ژۆزێف کانتێلۆب، کە مێلۆدییە فۆلکلۆرییەکانی ناوچەی شاخاوی ئووڤێرن لە فەڕانسای کۆ کردەوە و ناوی نا ” گۆرانییەکانی ئووڤێرن (۵۴- ١٩٢٣) و بۆ سووپێرانۆ و ئۆرکێسترا، دابەشیکرد. گۆرانییەکانی ئووڤێرن، لە بەرهەمە هەرە گرینگە مۆسیقاییەکانی فەڕانسا، ئەژماردەکرێ کە رێگەی نەک تەنها بۆ موزیکدانەرە بەناوبانگەکان، بەڵکوو تەنانەت بۆ ئاوازدانەر و گۆرانیبێژە شەعبییەکانیش خۆشکرد. ژۆرژ بێرسانز، رێگەی کانتیلۆبی گرتەبەر و ئاوازەکانی ئەو، بوون بە گۆرانی پڕفرۆشی فەڕانسی لە ساڵەکانی دوای جەنگی جیهانی دووهەم.
سەرەڕای کاریگەری مەزنی موزیکی فۆلکلۆری لەسەر موزیکدانەرە گەورەکان، لایەنی تیۆریکی ئەم جۆرە لە موزیک، بایەخی پێنەدەدرا، هەتاکوو ئەو رادەیەی کە ئاندرێ ڤارناک، لە کتێبەکەی دا بە ناوی پێناسەی فۆلکلۆر(١٩٣٨)، نووسیویەتی << فۆلکلۆر، باوەڕێکی گشتگیری بە بێ بیرکرنەوە و کرداری بە کۆمەڵی بە بێ تیۆرییە>>. پێش لەویش، هێکتۆر برێلیۆز، نووسیبووی:<< چینییەکان و هندییەکان، دەیانتوانی موزیکێکیان هەبێ وەک ئێمە، بەو مەرجەی ئەم تاریکاییە قووڵەی وەحشیگەری و بێئاگاییە منداڵانەی کە تەنها باس لە غەریزە خام و نادیارەکانیانەوە دەکا، بوونی نەبوایێ. چینییەکان وەک سەگ دەقورووسکێنن>> [۶۶۶٨: ۴٠٩]. ئەمە روانینی پڕ لە خۆبەزلزانین و بە بچووک سەیرکردنی خەڵکانیتر لە لایەن خۆرئاواییەکان بوو بۆ سەر چاندەکانیتر.
لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا، بایەخ درا بە موزیکی شاری کە پێشینەیێکی دوور و درێژی هەبوو، و هەروەها بایەخدرا بە کاریگەری موزیکی لادێ لەسەر موزیکی شار، چینی کرێکار لە بریتانیادا. موزیکی پڕپیتی کرێکاری بە گرینگ زانرا و پێشنیارکرا کە لەم بوارەدا، لێکۆڵینەوە بکرێ. سەرەنجام دەتوانین لە موزیکی جازیشدا، هەندێ کاریگەری موزیکی فۆلکلۆری ببینینەوە ، کە هەڵبەت پێویستی بە لێکۆڵینەوەی وردە. جوانی موزیکی فۆلکلۆری پێش لەوەی کە هەڵگەڕێتەوە بۆ هەستێکی نۆستالژیک بەرامبەر رابردوویێکی دوور، یان ژیانی لادێ و قەرەچ لەبەرانبەر ژیانی دژواری شار لە کۆمەڵگەی پیشەسازیدا پیشانبدات، هەڵدەگەڕێتەوە بۆ غەریبی موزیکی فۆلکلۆری. موزیکی فۆلکلۆری، هەندێجار، پانتۆناڵ و تەنانەت هەندێجاریش، ئاتۆناڵە، هەربۆیە لەبەرانبەر ترەدیشنی موزیکی تۆناڵ (کە بێ هۆ، بەشێوازی سروشتی موزیک دەزانرێت) خۆی دەنوێنێ. ئاماژە بەمە لە ئیشەکانی ئیدوارد ئێلگار، چارلز ئایڤز، سیمۆئێل باربێر، لەیادمان ناچێتەوە. هەروەها لە موزیکی مەردمپەسەن[۳]ددا، موزیکی فۆلک گرینگە. بۆ ئاوازەکانی باب دیلن، جۆن بائێز، لئۆنارد کۆئێن ئاوەها خۆشەویست و لەیاد نەچوون؟
[۱] – موزیکی فۆلکلۆری :احمدی، بابک (١٣٨٩) موسیقی شناسی، فرهنگ تحلیلی مفاهیم، نشر مرکز. لاپەڕەکانی ۴١٩-۴٢٠
[۲] – Folk music
[۳] – Popular music