انسان شناسی و فزهنگ
انسان شناسی، علمی ترین رشته علوم انسانی و انسانی ترین رشته در علوم است.

بیۆموزیکۆلۆجی زۆرتر بناسین (بەشی یەکەم)

وەرگێران و کورتکردنەوە: ساماڵ عرفانی

موزیکناسی گەشەکردن، باس دەکات لە سەرەتای دروست­بوونی موزیک، دەنگی ئاژەڵەکان، هەڵبژاردنی ئەو زەختانەی کە بوونە هۆی گۆڕانکاری لە موزیک­دا و هەروەها باس لە گۆڕانکارییەکانی موزیک و گۆرانکارییەکانی دەنگی مرۆڤ دەکات. دەمارموزیکناسی، شرۆڤەکەی لەسەر ئەو بەشانەی مێشکە کە پێوەندییان بە شیکاری موزیکەوە هەیە و هەروەتر ئانالایزی ئەو دەمارانەی پێوەندییان بە موزیک و توانای گەشەکردنی موزیک و تەلێنتی موزیکەوە هەیە.

 

بیۆموزیکۆلۆجی[۱] زۆرتر بناسین: (بەشی یەکەم)

وەرگێڕان و کورت­کردنەوە: ساماڵ عرفانی

بیۆموزیکۆلۆجی، لێکۆڵینەوە لەسەر موزیکە لە روانگەی زیندەوەرناسییەوە[۲]. ئەم زاراوەیە، لە ساڵی ١٩٩١، لە لایەن نیلز والین،[۳] دروست­کرا. موزیک یەکێکە لە لایەنەکانی کرداری مرۆڤ، کە دەربڕی تایبەتمەندییە جیاوازەکانی مرۆڤە، لەولاشەوە، لەبەر ئەوەی مرۆڤ، یەکێکە لە زیندەوەرەکان، زانستی موزیک ئەتوانێ بەشێک بێ لە زانستی زیندەوەرناسی.

زیندەوەرموزیکناسەکان، شارەزاییان هەم لە بواری موزیک و تیۆری موزیک و هەم لە بواری زیندەوەرناسیدا هەیە. سێ کۆڵەکەی زانستی زیندەوەرموزیکناسی، بریتین لە: موزیکناسی پەرەسەندن[۴]، دەمارموزیکناسی [۵]، و موزیکناسی بەراوردی[۶].

موزیکناسی گەشەکردن، باس دەکات لە سەرەتای دروست­بوونی موزیک، دەنگی ئاژەڵەکان، هەڵبژاردنی ئەو زەختانەی کە بوونە هۆی گۆڕانکاری لە موزیک­دا و هەروەها باس لە گۆڕانکارییەکانی موزیک و گۆرانکارییەکانی دەنگی مرۆڤ دەکات. دەمارموزیکناسی، شرۆڤەکەی لەسەر ئەو بەشانەی مێشکە کە پێوەندییان بە شیکاری موزیکەوە هەیە و هەروەتر ئانالایزی ئەو دەمارانەی پێوەندییان بە موزیک و توانای گەشەکردنی موزیک و تەلێنتی موزیکەوە هەیە.

موزیکناسی بەراوردی، لێکۆڵینەوەیە لەسەر کارکرد و سوودمەنییەکانی موزیک، تایبەتمەندییەکانی سیستەمی موزیک و کرداری موزیکی.

زیندەوەرناسی موزیک، هەوڵ دەدات تا بتوانێ لە رێگای زانستی زیندەوەرناسیییەوە، وردتر لە سوودمەندییەکانی موزیک وەک دەرمان لە پزیشکی و دەرمان لە دەروونناسی­دا، کەڵک وەربگرێت و هەروەها باس بکات لە بەکارهێنانی بەرفراوانی موزیک لە فیلم و میدیاکان و هەروەها ئامادەبوونی موزیکی لە هەموو شوێنە گشتییەکان­دا و کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوت و کاریگەری لەسەر گۆڕانی ئاستی فێربوون.

لە زیندەوەرناسیموزیک، موزیکناسی ئاژەڵ [۷]زۆرتر یارمەتیدەدەرە تا مرۆڤناسی موزیک[۸]. موزیک­دەرمانی کە زۆر نزیکە لە موزیک­زیندەوەرناسی، زانست و پیشەیێکە کە خوێندەوە لەسەر پێوەندی رێڕەوە دەرمانییەکان و موزیک­زیندەوەرناسی، فۆنۆلۆجی موزیک، تیۆریەکانی موزیک، فۆنۆلۆجی دەروونناسانە، ناسینی موزیکی بەرجەستە، جوانیناسی موزیک و موزیکناسی بەراوردی، دەکات. لە موزیک­دەرمانی­دا، کەسێلی پسپۆڕ لە بواری دەرمان­کردن بە موزیک، موزیک لە هەموو لایەنەکانیەوە ( هەست، دەروون، فیزیا، کۆمەڵایەتی، جوانیناسی و رۆحانی)، بەکار دەهێنێت تا نەخۆشەکە بتوانێت سەلامەتی خۆی بەدەست بهێنێتەوە. شێوازی یارمەتیدانی نەخۆش بەم شێوەیە کە سەرەتا پسپۆڕی موزیک­دەرمانی، کۆمەکی نەخۆشەکە دەکات کە چاودێری هەڵسوکەوتەکانی خۆی بکات و راپۆرت بنووسێ لەسەر کردارەکانی خۆی( کردەوەی ناسینەوە، جووڵە، هەستەکان و کاریگەری دەرەوە لەسەر خۆی) لە پێوەندی لەگەڵ ئەزموونی لەگەڵ موزیک (گۆرانی خوێندن، نووسینی موزیک، گوێ­گرتن و باس کردن لەسەر موزیک و جوولە لە موزیک­دا)، و لەم ریگایەوە یارمەتی خۆی بدات کە بەرەو چاک­بوونەوە بروا.

فارابی (٨٧٢-٩۵٠)، لە وتارێکی­دا بە نێوێ “مانای عەقڵ” ئاماژەی بە موزیک­دەرمانی کردووە و هەروەها باسی کردووە لە کاریگەریەکانی موزیک­دەرمانی لەسەر ناخ و دەر‌وون. رۆبێرت بورتۆن، لە سەدەی ١٧، لە وتارێکی­دا لەسەر مالیخولیا، باس لەوە دەکات کە موزیک و سەما لە دەرمانی نەخۆشیەدەروونیەکان، بە تایبەتی مالیخولیا، گرینگە.

موزیک­دەرمانی لە زۆربەی وڵاتان بۆ دەرمان لەم بوارانەدا بەکاردەگیرێت: چاک­کردنی هەڵسوکەوتی مناڵان، بەرزکردنەوەی ئاستی فێربوون، دەروون­دەرمانی، جووڵەدەرمانی، نەخۆشیەکانی دڵ، فێ، هتد.

کاریگەری موزیک لەسەر مێشک

موزیک و مێشک، زانستێکە کە تێدا باس دەکرێت لەو دەمارانەی مێشک کە زەمینەخۆشکەرن بۆ کرداری موزیک لە مرۆڤ­ و ئاژەڵ­دا. ئەم کردارە موزیکیانە بریتین لە گوێ­گرتن لە موزیک، ژەنین، دروست­کردنی موزیک، گۆرانی کوتن و… ئەو چالاکیانەی تر کە لە پەراوێزی موزیک­دان. هەروەها جوانیناسی و ورووژاندن بە هۆی موزیکەوە، پیوەندییەکی زۆری بە مێشکەوە هەیە. ئەو هۆزانانەی کە لەم بوزرەدا ئیش دەکەن، کورسەکانیان لەم بەشانەدایە: زانستی دەمارناسی، مێشک و دەمار، ئاناتۆمی دەمار، دەروونناسی، تیۆری موزیک، زانستی کومپیتە.

 

لەم وێنە­دا، چالاکی مێشک لە کاتی بیستنی موزیک­دا دەبینن

 

[۱] -Biomusicology

[۲] – Biology

[۳] – Nils. L. Wallin

[۴] – Musicology Evolutionary

[۵] – Neuro musicology

[۶] – Comparative musicology

[۷] – Zoomusicology

[۸] – Anthropomusicology

۲۱۵۱۱