انسان شناسی و فزهنگ
انسان شناسی، علمی ترین رشته علوم انسانی و انسانی ترین رشته در علوم است.

ئێتنۆموزیکۆلۆجی (موسیقی شناسی قومی)

آنتونی سیگر ترجمه از فارسی به کردی : سامال عرفانی

موزیک دەتوانرێت دەنگ­گەلێکی مانادار پێناسە بکرێت کە لە­سەر دەستی مرۆڤ ستراکچەری وەرگرتووە و کەرەسەی فیزیکی و تایبەتمەندی­گەلی فیزیۆلۆژیکی، دەروون­ناسانە و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی هەیە (ئەم بابەت­گەلە دەبێت هەتاکوو ئەم رادەیە ورد بکرێنەوە). ئێتنۆموزیکۆلۆجی، بە مانای لێکۆڵینەوە لە موزیکی گەلان، وەک لێکۆڵینەوە لە موزیک لە نێو بۆنە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکەی خۆی، مانا کراوە. لەم مانایەدا، تێکەڵێکە لە

ئێتنۆموزیکۆلۆجی[i]

نووسینی: ئانتۆنی سیگەر[ii]

وەرگێڕان لە فارسییەوە: ساماڵ عرفانی

موزیک دەتوانرێت دەنگ­گەلێکی مانادار پێناسە بکرێت کە لە­سەر دەستی مرۆڤ ستراکچەری وەرگرتووە و کەرەسەی فیزیکی و تایبەتمەندی­گەلی فیزیۆلۆژیکی، دەروون­ناسانە و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی هەیە (ئەم بابەت­گەلە دەبێت هەتاکوو ئەم رادەیە ورد بکرێنەوە). ئێتنۆموزیکۆلۆجی، بە مانای لێکۆڵینەوە لە موزیکی گەلان، وەک لێکۆڵینەوە لە موزیک لە نێو بۆنە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکەی خۆی، مانا کراوە. لەم مانایەدا، تێکەڵێکە لە زانستگەلی مرۆڤناسی و موزیکناسی. لە لایێکەوە مرۆڤناسی، کۆمەڵناسی، دەروونناسی و فۆلکلۆر و لە لایێکی­ترەوە موزیکناسی، تیۆری موزیک، مێژووی هونەر و رەخنەی ئەدەبی، کاریگەریان هەبوە لەسەر ئەم زانستە. زەمینەی ئەم بوارە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی سەدەی١٩، بەڵام زاراوەی ئێتنۆموزیکۆلۆجی لە دەهەی ١٩۵٠ پەرەی سەند و باو بوو.

هەندێک لە پرسیارە گرینگەکان لە ئێتنۆموزیکۆلۆجی، هەڵدەگەڕیتەوە بۆ فەیلەسوفە یۆنانیەکان، لێکۆڵەرانی موسوڵمان و فەیلەسوفانی سەردەمی رۆشنگەری[iii]، بەڵام درووست­کردنی دەزگای زەبت لە لایەن تۆماس ئەدیسۆن لە ساڵی ١٨٧٧، کاریگەریێکی زۆر گرینگی لەسەر درووست­بوون و گەشەکردنی ئەم زانستە هەبوو.

تۆمارکردنی دەنگ، یارمەتی گەشتیاران و گەڕۆکەکانی دەدا کە دەنگەکان لە جێگەگەل جیاواز و دوور و نزیک، کۆ بکەنەوە و پاشان بیانبەن بۆ لای پسپۆڕان کە ئەم دەنگانە شی­بکەنەوە و بە بەهرەوەرگرتن لە کەرەسەی پڕۆفێشناڵ، لە جیگەگەلێک وەک مۆزەخانەکان، بیانپارێزن، بەشێوەیێک کە لە کۆمەڵە زانیاری و خڕکراوەکانی مرۆڤناسەکان دەچوو.

دامەزراوەی فۆنۆگرام ئارچیو[iv]، کە لە بەرلین لە ساڵی ١٩٠٠ دامەزرێنرا و لێکۆلێنەرانی چالاک تێیدا ئیشیان دەکرد، بوو بە یەکێک لە سەنتەرانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بە باسە تیۆریەکان لە چارەکی یەکەمی سەدەی بیست. سیاسەتی کلۆنیالیزم، نەتەوەگرایی و پەرەسەندنی گرینگی فۆلکلۆر، کاریگەری کردە سەر کۆکردنەوە و شیکاری داب و نەریتی ناوچەکان و میلەتان و شێوازی بەکارهێنانیان لە لایەن لێکۆڵینەران، موزیک­دانەران و هەروەها خەڵکی.

خوێندنەوەی مرۆڤناسی موزیک لە ئەمریکا، وەک بابەتەکانی­تری مرۆڤناسی لەم وڵاتەدا، کاریگەری زۆری فرانس بۆئاس[v] ی پێوە دیارە. بۆئاس چەند لێکۆڵەری گرینگی پەروەردەکرد، کە لە نێوانیاندا دەکرێ ئاماژە بدەین بە برۆنۆ نێتڵ[vi] (نووسەری وتاری موزیکی لۆکاڵ لە گۆڤاری بریتانیکا) و ئالان مێریام[vii] (کە بەرهەمە کاریگەرەکەی بە نێو مرۆڤناسی موزیک کە ساڵی ١٩۶۴ نوسیویە، خوێنەرێکی زۆری هەیە).

لەو کەسانەی­تر کە مرۆڤناسییان خوێندووە و کاریگەری بەهێزیان هەبوە لەسەر گەشەکردنی ئێتنۆموزیکۆلۆجی، دەبێ نێوببرێت لە جۆن بلەکینگ[viii] و ستیڤن فێڵد[ix] و هووگۆ زێمپ[x].

روانینی ئێتنۆموزیکۆلۆجی بۆ ژەنینی موزیک، زۆرتر هاوڕا بووە لەگەڵ لقەکانی­تری مرۆڤناسی. تا رادەیێکی زۆر، هەر قۆنا‌غێک لە نێو مرۆڤناسی دا، هاوتای هەبوە لە گۆڤارەکانی ئێتنۆموزیکۆلۆجی، لە ئێڤۆلوژنیزم[xi] و تیۆری پەرەسەندن[xii] بگرە هەتاکوو پراگماتیزم[xiii]، ستراکچرالیزم[xiv]، کاگنەتیڤی خەڵکان، رەخنەی ئەدەبی و …. ئەتنۆموزیکۆلۆجی لە نێو خۆیدا باس­گەلێکی بەرهەم هێناوە، بەتایبەت لە پێوەندی لەگەڵ شیکاری دەنگ و پێوەندی ئەتنۆموزیکۆلۆجی لەگەڵ بوارەکانی­تری زانستە مرۆڤایەتیەکان و زانستە کۆمەڵایەتیەکان.

لە سەرەتای سەدەی بیست و یەک، ئێتنۆموزیکۆلۆجی لە زۆرێک لە وڵاتانی دونیا، سەری هەڵدا. پڕۆگرام­گەل بۆ لێکۆڵینەوە و وانەوتنەوە لەهەر ناوچەیێک درووست­دەبوو و ئەنجۆمەنگەلی پڕۆفێشناڵی ملی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی زۆر چالاک بوون.

گەورەترینی هەر هەموویان دوو دامەزراوە بوون، رێکخراوی ناحکومی شۆرای نێونەتەوەیی موزیکی ترەدیشناڵ کە پێوەندی هەبوو لەگەڵ سازمانی یونێسکۆ، ئەویتریان کۆمەڵەی ئێتنۆموزیکۆلۆجی ئەمریکا بوو کە هەردووی ئەمانە، گۆڤاری زۆر بەنرخیان دەردەکرد.

هاوڕا لەگەڵ مرۆڤناسی، ژمارەیەکی زۆر لە ئێتنۆموزیکۆلۆجەکان، لە ساڵی ١٩٨٠ دەستیان کرد بە ئیش­کردن لەسەر موزیکی کۆمەڵگەکانی خۆیان. فێرخانەگەلی جیاواز لە وڵاتان و ناوچەکان درووست­بوون و سەرنجیان خستە سەر موزیکی خەڵکان. بە هۆی بەجیهانی­کردنی پیشەسازی سەمعی-بەسەری زەبت­کراو، زۆرێک لە ئێتنۆموزیکۆلۆجیستەکان، لە وەزارەتاکانی فەرهەنگ و پەروەردە، دایرەی فێستیڤاڵەکان، رادیۆکان، شەریکەکانی سۆفت وێر، پیشەسازییە فەرهەنگیەکان ئیش­دەکەن، و جگە لە لێکۆڵینەوە و پەروەردەکردن، لە بەرنامەگەلی فەرهەنگی بەشە جیاوازەکان، چالاکی دەکەن. کتێب­گەلی گۆرانی و دەنگ­گەلی زەبت­کراو، چاپ دەکەن، لێکۆڵینەوە لە موزیکی کۆمەڵگەکان دەکەن و هەروەها بەرنامەی خوێندن بۆ فێرخانەکان دەنووسن. مامۆستایانی ئێتنۆموزیکۆلۆجی، هەر ڕۆژ زۆرتر لە دوێنێ، لە فێرخانەکانی موزیک ئیش دەکەن، بە جێگەی ئەوەی کە لە بەشەکانی مرۆڤناسی کاربکەن، لەبەر ئەوەی لە ساڵانی کۆتایی سەدەی بیست، رۆشتن بەرەو مرۆڤناسی هونەر، روو لە کەم بوون بووە.

[i] – ناونیشانی سەرچاوەی ئنگلیزی کە ئەم بابەتەی لێ وەرگیراوە : Anthropology (2010) Encyclopedia Britanica. Encyclopedia Britannica Ultimate. Reference

uite. Chicago.

[ii] – Anthony Seeger

[iii] Enlightment

[iv] Phonogram Archive

[v] Frantz Boas

[vi] Bruno Nettle

[vii] Alan Merriam

[viii] John Blacking

[ix] Steven Fell

[x] Hugo Zemp

[xi] Evolutionism

[xii] Diffusionism

[xiii] Pragmatism

[xiv] Structuralism

این متن ترجمه کردی است که بر پایه ارجمه خانم زهره دودانگه از متن آنتونی سیگر انجام شده است. متن فارسی در لینک زیر در انسان شناسی و فرهنگ قابل دسترسی است

http://anthropology.ir/node/11494

در صورت تمایل به همکاری با گروه ترجمه کردی انسان شناسی و فرهنگ و یا در صورت مایل به انتشار به زبان کردی در انسان شناسی و فرهنگ (همراه با ترجمه فارسی) با سامال عرفانی به آدرس زیر تماس بگیرید:

erfani.samal@gmail.com