آنتونی سیگر ترجمه از فارسی به کردی : سامال عرفانی
موزیک دەتوانرێت دەنگگەلێکی مانادار پێناسە بکرێت کە لەسەر دەستی مرۆڤ ستراکچەری وەرگرتووە و کەرەسەی فیزیکی و تایبەتمەندیگەلی فیزیۆلۆژیکی، دەروونناسانە و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی هەیە (ئەم بابەتگەلە دەبێت هەتاکوو ئەم رادەیە ورد بکرێنەوە). ئێتنۆموزیکۆلۆجی، بە مانای لێکۆڵینەوە لە موزیکی گەلان، وەک لێکۆڵینەوە لە موزیک لە نێو بۆنە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکەی خۆی، مانا کراوە. لەم مانایەدا، تێکەڵێکە لە
نوشتههای مرتبط
ئێتنۆموزیکۆلۆجی[i]
نووسینی: ئانتۆنی سیگەر[ii]
وەرگێڕان لە فارسییەوە: ساماڵ عرفانی
موزیک دەتوانرێت دەنگگەلێکی مانادار پێناسە بکرێت کە لەسەر دەستی مرۆڤ ستراکچەری وەرگرتووە و کەرەسەی فیزیکی و تایبەتمەندیگەلی فیزیۆلۆژیکی، دەروونناسانە و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی هەیە (ئەم بابەتگەلە دەبێت هەتاکوو ئەم رادەیە ورد بکرێنەوە). ئێتنۆموزیکۆلۆجی، بە مانای لێکۆڵینەوە لە موزیکی گەلان، وەک لێکۆڵینەوە لە موزیک لە نێو بۆنە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکەی خۆی، مانا کراوە. لەم مانایەدا، تێکەڵێکە لە زانستگەلی مرۆڤناسی و موزیکناسی. لە لایێکەوە مرۆڤناسی، کۆمەڵناسی، دەروونناسی و فۆلکلۆر و لە لایێکیترەوە موزیکناسی، تیۆری موزیک، مێژووی هونەر و رەخنەی ئەدەبی، کاریگەریان هەبوە لەسەر ئەم زانستە. زەمینەی ئەم بوارە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی سەدەی١٩، بەڵام زاراوەی ئێتنۆموزیکۆلۆجی لە دەهەی ١٩۵٠ پەرەی سەند و باو بوو.
هەندێک لە پرسیارە گرینگەکان لە ئێتنۆموزیکۆلۆجی، هەڵدەگەڕیتەوە بۆ فەیلەسوفە یۆنانیەکان، لێکۆڵەرانی موسوڵمان و فەیلەسوفانی سەردەمی رۆشنگەری[iii]، بەڵام درووستکردنی دەزگای زەبت لە لایەن تۆماس ئەدیسۆن لە ساڵی ١٨٧٧، کاریگەریێکی زۆر گرینگی لەسەر درووستبوون و گەشەکردنی ئەم زانستە هەبوو.
تۆمارکردنی دەنگ، یارمەتی گەشتیاران و گەڕۆکەکانی دەدا کە دەنگەکان لە جێگەگەل جیاواز و دوور و نزیک، کۆ بکەنەوە و پاشان بیانبەن بۆ لای پسپۆڕان کە ئەم دەنگانە شیبکەنەوە و بە بەهرەوەرگرتن لە کەرەسەی پڕۆفێشناڵ، لە جیگەگەلێک وەک مۆزەخانەکان، بیانپارێزن، بەشێوەیێک کە لە کۆمەڵە زانیاری و خڕکراوەکانی مرۆڤناسەکان دەچوو.
دامەزراوەی فۆنۆگرام ئارچیو[iv]، کە لە بەرلین لە ساڵی ١٩٠٠ دامەزرێنرا و لێکۆلێنەرانی چالاک تێیدا ئیشیان دەکرد، بوو بە یەکێک لە سەنتەرانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بە باسە تیۆریەکان لە چارەکی یەکەمی سەدەی بیست. سیاسەتی کلۆنیالیزم، نەتەوەگرایی و پەرەسەندنی گرینگی فۆلکلۆر، کاریگەری کردە سەر کۆکردنەوە و شیکاری داب و نەریتی ناوچەکان و میلەتان و شێوازی بەکارهێنانیان لە لایەن لێکۆڵینەران، موزیکدانەران و هەروەها خەڵکی.
خوێندنەوەی مرۆڤناسی موزیک لە ئەمریکا، وەک بابەتەکانیتری مرۆڤناسی لەم وڵاتەدا، کاریگەری زۆری فرانس بۆئاس[v] ی پێوە دیارە. بۆئاس چەند لێکۆڵەری گرینگی پەروەردەکرد، کە لە نێوانیاندا دەکرێ ئاماژە بدەین بە برۆنۆ نێتڵ[vi] (نووسەری وتاری موزیکی لۆکاڵ لە گۆڤاری بریتانیکا) و ئالان مێریام[vii] (کە بەرهەمە کاریگەرەکەی بە نێو مرۆڤناسی موزیک کە ساڵی ١٩۶۴ نوسیویە، خوێنەرێکی زۆری هەیە).
لەو کەسانەیتر کە مرۆڤناسییان خوێندووە و کاریگەری بەهێزیان هەبوە لەسەر گەشەکردنی ئێتنۆموزیکۆلۆجی، دەبێ نێوببرێت لە جۆن بلەکینگ[viii] و ستیڤن فێڵد[ix] و هووگۆ زێمپ[x].
روانینی ئێتنۆموزیکۆلۆجی بۆ ژەنینی موزیک، زۆرتر هاوڕا بووە لەگەڵ لقەکانیتری مرۆڤناسی. تا رادەیێکی زۆر، هەر قۆناغێک لە نێو مرۆڤناسی دا، هاوتای هەبوە لە گۆڤارەکانی ئێتنۆموزیکۆلۆجی، لە ئێڤۆلوژنیزم[xi] و تیۆری پەرەسەندن[xii] بگرە هەتاکوو پراگماتیزم[xiii]، ستراکچرالیزم[xiv]، کاگنەتیڤی خەڵکان، رەخنەی ئەدەبی و …. ئەتنۆموزیکۆلۆجی لە نێو خۆیدا باسگەلێکی بەرهەم هێناوە، بەتایبەت لە پێوەندی لەگەڵ شیکاری دەنگ و پێوەندی ئەتنۆموزیکۆلۆجی لەگەڵ بوارەکانیتری زانستە مرۆڤایەتیەکان و زانستە کۆمەڵایەتیەکان.
لە سەرەتای سەدەی بیست و یەک، ئێتنۆموزیکۆلۆجی لە زۆرێک لە وڵاتانی دونیا، سەری هەڵدا. پڕۆگرامگەل بۆ لێکۆڵینەوە و وانەوتنەوە لەهەر ناوچەیێک درووستدەبوو و ئەنجۆمەنگەلی پڕۆفێشناڵی ملی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی زۆر چالاک بوون.
گەورەترینی هەر هەموویان دوو دامەزراوە بوون، رێکخراوی ناحکومی شۆرای نێونەتەوەیی موزیکی ترەدیشناڵ کە پێوەندی هەبوو لەگەڵ سازمانی یونێسکۆ، ئەویتریان کۆمەڵەی ئێتنۆموزیکۆلۆجی ئەمریکا بوو کە هەردووی ئەمانە، گۆڤاری زۆر بەنرخیان دەردەکرد.
هاوڕا لەگەڵ مرۆڤناسی، ژمارەیەکی زۆر لە ئێتنۆموزیکۆلۆجەکان، لە ساڵی ١٩٨٠ دەستیان کرد بە ئیشکردن لەسەر موزیکی کۆمەڵگەکانی خۆیان. فێرخانەگەلی جیاواز لە وڵاتان و ناوچەکان درووستبوون و سەرنجیان خستە سەر موزیکی خەڵکان. بە هۆی بەجیهانیکردنی پیشەسازی سەمعی-بەسەری زەبتکراو، زۆرێک لە ئێتنۆموزیکۆلۆجیستەکان، لە وەزارەتاکانی فەرهەنگ و پەروەردە، دایرەی فێستیڤاڵەکان، رادیۆکان، شەریکەکانی سۆفت وێر، پیشەسازییە فەرهەنگیەکان ئیشدەکەن، و جگە لە لێکۆڵینەوە و پەروەردەکردن، لە بەرنامەگەلی فەرهەنگی بەشە جیاوازەکان، چالاکی دەکەن. کتێبگەلی گۆرانی و دەنگگەلی زەبتکراو، چاپ دەکەن، لێکۆڵینەوە لە موزیکی کۆمەڵگەکان دەکەن و هەروەها بەرنامەی خوێندن بۆ فێرخانەکان دەنووسن. مامۆستایانی ئێتنۆموزیکۆلۆجی، هەر ڕۆژ زۆرتر لە دوێنێ، لە فێرخانەکانی موزیک ئیش دەکەن، بە جێگەی ئەوەی کە لە بەشەکانی مرۆڤناسی کاربکەن، لەبەر ئەوەی لە ساڵانی کۆتایی سەدەی بیست، رۆشتن بەرەو مرۆڤناسی هونەر، روو لە کەم بوون بووە.
[i] – ناونیشانی سەرچاوەی ئنگلیزی کە ئەم بابەتەی لێ وەرگیراوە : Anthropology (2010) Encyclopedia Britanica. Encyclopedia Britannica Ultimate. Reference
uite. Chicago.
[ii] – Anthony Seeger
[iii] Enlightment
[iv] Phonogram Archive
[v] Frantz Boas
[vi] Bruno Nettle
[vii] Alan Merriam
[viii] John Blacking
[ix] Steven Fell
[x] Hugo Zemp
[xi] Evolutionism
[xii] Diffusionism
[xiii] Pragmatism
[xiv] Structuralism
این متن ترجمه کردی است که بر پایه ارجمه خانم زهره دودانگه از متن آنتونی سیگر انجام شده است. متن فارسی در لینک زیر در انسان شناسی و فرهنگ قابل دسترسی است
http://anthropology.ir/node/11494
در صورت تمایل به همکاری با گروه ترجمه کردی انسان شناسی و فرهنگ و یا در صورت مایل به انتشار به زبان کردی در انسان شناسی و فرهنگ (همراه با ترجمه فارسی) با سامال عرفانی به آدرس زیر تماس بگیرید:
erfani.samal@gmail.com