این مقاله تالیف و تلخیصی است از دو مقاله ی آقای یحیا ذکا تحت عناوین: ” رقص در ایران پیش از تاریخ” مجله موسیقی، سال ۱۳۴۳؛ و ” تاریخ رقص درایران”.مجله هنر و مردم، دوره۱۶، ش۱۸۸ (خرداد۵۷)
کۆنەوارناسی هەڵپەڕکێ[۱]
نوشتههای مرتبط
ساماڵ عرفانی
لەسەر ئەوەی کە یەکەمجار، سەما چۆن دروست بوو، چەند رایێک هەیە ( بۆ نموونە، مرۆڤەکان کە هەستیان بە شادی کرد دەستیان کرد بە هەڵبەز و دابەز، هێواش هێواش ئەم هەڵخستنەوانە، ریتمی تایبەتی خۆی وەرگرت. یان هەندێ لە راکان باس دەکەن لە لاساییکردنەوە لە ئاژەڵەکان،…). کە لێرەدا ئێمە لەسەر ئەمە ناڕۆین. بەڵکوو باس لەو ئاسەوارانە دەکەین کە نەخشی سەمای بە کۆمەڵی لەسەر کێشراوە.[i] ئەم نەخشانە لەسەر گڵێنە کێشراون و لە ناوچەی ئێرانی ئەوڕۆ دۆزراونەتەوە. هەڵبەت ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەم چەند پارچە گڵێنەیە کە باسی دەکەین هەموو ئاسارەکانی ئەم ناوچەیە دەگرنە خۆ، بەڵکوو دەشێت ئاساری زۆر زۆرتر هەبێت و تا ئێستا لە ژێر خاک دەرنەهاتوون و یان ئەوانەیش کە دەرهێنراون، هەموو رەمیان و شەرحیان بڵاو ناکراوەتەوە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکراوە.
لەبیرمان نەچێت کە سەما، دارای ناوەڕۆکی جۆراوجۆرە وەک : جەنگی، ئایینی، ورووژێنەری، نمایشی، … کە ئەوڕۆکە لایەنی بەس بۆ خۆشی و یان ورووژێنەری سەما، زاڵە بەسەر لایەنەکانیتری و تەنانەت ئەو سەمانەی کە ناوەڕۆکی جەنگی یان ئایینیان هەبووە، ئەوڕۆکە تەنها لایەنی بۆ خۆشییان بەرجەستەیە و ماناکانیتری ئیتر لێ هەڵناگیرێ. یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکان، گۆڕانی تەرزی ژیان و هەروەها گۆڕانی ئایینە لە درێژایی مێژوو. کە ئایینێک زاڵ دەبی بەسەر ئایینێکیتر، هەموو ئەو شتانەی کە پێوەندیان هەبوو بە دینی یەکەم، بۆ نموونە سەمای ئایینی ئەم دینە، قەدەغە دەکرێن. تەنها لە حاڵەتێکدا ئزنی ئەوەیان دەدرێ کە بەردەوام بن کە ئیتر مانای خۆیان نەبەستنەوە بە ئایینی یەکەم واتە ئەو سەما تەنها لایەنی بۆخۆشی هەبێ و نەیەوێ نمایشی مانای ئایینی و باس لە فەرمانەکان یان خواوەندەکانی ئەو دینە بکات.
برای خواندن کل مقاله همراه با طرح ها روی فایل پیوست کلیک کنید
[۱] – ئەم وتارە، کۆبەند و کورتکراوەی چەندین نووسراوی یەحیا زۆکا، کە لە گۆڤاری “هنر و مردم” و ” مجله موسیقی” لە ئێران بە فارسی دەرچووە.
[i] – هەروەها باس لەو نەخشانە ناکەین کە سەمای تاکەکەسی لەسەر کێشراوە، تەنها سەمای بە کۆمەڵ لێرە مەبەستمانە.