انسان شناسی و فزهنگ
انسان شناسی، علمی ترین رشته علوم انسانی و انسانی ترین رشته در علوم است.

توندوتیژی و توندوتیژی سیاسی (همراه با متن فارسی ): کورتەیەک سەربارەت بەڕێز دکتۆر ناسری فەکوهی لوقمان سەیفور ئەسکەندەر

این گفتگو درباره «خشونت و خشونت سیاسی» در ماه ژوئن ۲۰۱۳ با ناصر فکوهی انجام گرفته است و دربخش «کهکشان» روزنامه «کوردستانی نوی» کردستان عراق به انتشار رسیده است .

دکتۆر ناسری فەکوهی لە ساڵی (١٩۵۶) لە شاری تاران لەدایک بووە و (کۆمەڵناس و نووسەر و وەرگێڕی ئێرانیە) هەرەوەها یاریدەدەری گروپی کۆمەڵناسی بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکانی زانکۆی تارانە و بەڕێوەبەری سایتی کۆمەڵناسی و کەلتورە و ئەندامی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی کۆمەڵناسی و ئێران ناسیە، دکتۆر ناسری فەکوهی دکتۆراکەی لە ساڵی (١٩٩۴) لە زانکۆی پاریس سەبارەت بە کۆمەڵناسی سیاسی بەدەست هێناوە، بەڕێزیان بەرهەمێکی زۆری هەیە سەبارەت بە ناوەندی کۆمەڵناسی کە لەخۆگری نووسین و وەرگێڕانە، دەتوانین ئاماژە بە هەندێ لە بەرهە گرنگەکانی بکەین وەک کتێبەکانی ” مێژووی هزر و تیۆریەکانی کۆمەڵناسی و مرۆڤ ناسی شار و بەشەکانی کۆمەڵناسی” هەروەها وتووێژ و کۆڕ و سیمیناری زۆری هەبووە لە گەڵ زانایان و بیرمەندانی ئێرانی وەک ” عەبدوڵا کەوسەری و ڕامینی جەیهان بەگلو و عەلی بلۆک باشی و شەهلا حائری و هتد… سەبارەت بە کۆمەڵناسی و ئەو ناوەندانەی کە پەیوەندیان بەو بەشەوە هەیە.

ڕامینی جیهان بەگلو لە وتارێکدا کە لە سایتی ئیندیەن ئێکسپرێسدا بڵاو کرایەوە، سەبارەت بە دکتۆر ناسری فەکوهی دەڵێت من ئەو لە ئاست ڕۆشنبیرانی وەک: جەوادی تەباتەبایی و بابەکی ئەحمەدی و حەمیدی عزدانلو و موسا غەنی نەژاد و فاتمەی سادقی دەبینم و بە ڕۆشنبیرێکی خاون ڕاوبۆچوون و زیرەک ئەژماری دەکەم کە دەچێتە چوارچێوەی ڕۆشنبیرەکانی دەیەی حەفتا و هەشتاوە.

فەکوهی لەوتووێژ و وتارەکانی خۆیدا بە تێڕوانینێکی مرۆڤ ناسانەوە سەرقاڵی بابەت گەلێکی جیاوازە وەک: ڕەخنەگرتن لە فیلمە چیرۆکی و دیکۆمێنتاریەکان و ڕووداوە سیاسیەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها لە کۆتا تێڕوانینەکانی خۆیدا سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ هۆزەکان و ناوەندە جیاوازەکانی کەلتور و ڕەسەنایەتی و پێناسەی هۆزەکان و هتد… لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان و سایتەکانی هەواڵ و کۆمەڵناسی ناوخۆیی و دەرەوەی ئێراندا دەنووسێت و سەرقاڵی کۆڕی ڕەخنە و پێداچوونە دەبێت لە کۆڕ و سمینارە جیاوازەکاندا، ئێستا سەرقاڵی تەواو کردنی پرۆژەی مرۆڤ ناسی کەلتوری ئێرانی هاوچەرخە کە گرنگی زیاترە لە تیۆریە پسائەناڵەکان.

بۆیە بە باشمان زانی ئەم چاوپێکەوتنە لە گەڵ بەڕێزیاندا ئەنجام بدەین سەبارت بە ” توندوتیژی سیاسی”

سڵاو و ڕێز بێ پایان بۆ تۆی بەڕێز ” دکتۆر ناسری فەکوهی” کە چاوپێکەوتنەکەی ئێمەت قەبوڵ کرد، بەڕێز “فەکوهی” پرسیارگەلێکی جیاواز سەبارەت بەم بابەتە بوونی هەیە و ئومێد دەکەین بەڕێزتان لە کاتی بەنرخی خۆتان دابنێنن بەمەبەستی وەڵامدانەوەی پرسیارەکان.

بابەتی چاوپیکەوتنەکە لە سەر ” توندوتیژی سیاسی چییە، بە تایبەتی توندوتیژیە سیاسیەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا؟ ”

١- کاکێشان: ئایا لە تێڕوانینی بەڕێزتانەوە چەمکی توندوتیژی و توندوتیژی سیاسی چیە؟

د- فەکوهی: توندوتیژی دەکرێت پێناسەی بکەین بە سەپاندنی بیروباوەڕی تاکەس یاخود گروپێک بەسەر کەسانی تردا کە پێچەوانەی بیروباوەڕکانیان بێت، کەڵک وەرگرتن و بەکار هێنانی کەسەرتە “مادیەکان یاخود جگە لە مادیەکان، ڕاستی یاخود سمبولی” ناچار بکرێن بە جێبەجێ کردنی و کردار و دەربڕین و هزرێکی تایبەتی یان بە پێچەوانەوە ڕێگریان لێ بکرێت سەبارەت بە ئەنجامدان و جێبەجێ کردنی و بیر و بۆچوون و هزرێکی تایبەتی، بەم پێناسە گشتیە دەکرێت توندوتیژی سیاسی پێناسە بکەین بە جۆرێک لە توندوتیژی کە مەبەستی جێبەجێ کردنی هزرێک بێت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ کە پەیوەندی بە بابەتی سیاسەت و حکومەت و دەسەڵاتەوە هەبێت، دیارترین و باوترین شێوەی توندوتیژی سیاسی لە جیهانی ئەم سەردەمەدا توندوتیژی دەوڵەتەکانە بەرامبەر بە یەکتری یاخود بەرامبەر بە هاووڵاتیەکانی خۆیان، بەڵام ناوەندگەلێکی تریش هەیە کە پەیوەندیەکی نزیک یاخود دوورتری هەیە سەبارەت بە ناوەندی سیاسەت کە دەکرێت وەک بەشێک لە توندوتیژی سیاسی پێناسەی بکەین، بۆ نمونە توندوتیژی تیرۆریستی یا توندوتیژی ڕەگەزپەرەستانە سەبارەت بە مرۆڤەکان و هتد… بە بڕوای من ئەمانە بە بەشێک لە کۆی توندوتیژی سیاسی لە کۆمەڵگادا ئەژمار دەکرێن.

٢- کاکێشان: ئایا هۆ و هۆکارەکانی توندوتیژی سیاسی لە کۆمەڵگادا چیە؟

د- فەکوهی: بە شیوەیەکی گشتی توندوتیژی سیاسی هۆکارێکی سەرەکی هەیە و کۆمەلێکی زۆر هۆکاری لاوەکیشی هەیە، هۆکاری سەرەکی دەست بەسەراگرتنی دامودەزگاکانی بەرهەمێنان و کۆکردنەوەیە، مەبەست لە پەرەپێدان و بەکارهێنانی توندوتیژی دەست بەسەرا گرتنی ڕێژەیی یاخود هەموویەتی کە بە هۆکار و بنەمای سەرەکی دورست کردنی ناوەندی سیاسی و بە تایبەتی بە دەوڵەت ئەژمار دەکرێت، بەم شێوەیە ناوەندی سەرەکی توندوتیژی لە زۆرینەی سیستەمە کۆمەڵایەتیەکاندا کە لە دوای شۆڕشی چاخی بەردەوە (کشتوکاڵی) لە دەهەزار ساڵ پێش ئێستاوە دەیناسین دەوڵەتە، بەڵام لە پاڵ ئەم جۆرە توندوتیژیەدا هەندێ توندوتیژی تر بوونی هەیە وەک توندوتیژی دزێو و توندوتیژی لە دژی دەسەڵاتی سیاسی و توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی کۆمەڵایەتی، هۆکاری ئەم جۆرە توندوتیژیانەش حەز کردنە بە گەشتن بە دەسەڵات یان پارێزگاری کردنە لێی بە ڕادەیەکی زۆر، بەڵام لە پاڵ ئەم هۆکارە سەرەکیەدا کە لە ڕەوشت ناسی و دەرونناسی کۆمەڵایەتیدا هەندێ جار وەک ئامانجێکی دەرونی ئەژمار کراوە کە لەخۆیەوە توندوتیژی دروست دەکات، هۆکار گەلێ زۆر زیاتریش بوونی هەیە کە پێدەچێت لە هەندێ بابەتدا سەبارەت بەم هۆکارە سەرەکیە لە قۆناخ و زەمەن و شوێنی جیاواز یا خود کۆمەڵگای جۆراوجۆردا بەهایەکی زیاتریان هەبێت، گرنگترینی ئەم هۆکارانە پەیوەندی هەیە بەوەی کە: تاکەکەس یاخود گروپێک لە کۆمەڵگایەکی دیاری کراودا و لە کات و پێگەیەکی تایبەتیدا چ دەسکەوتێکی مادی هەیە بۆ نمونە: پارە و ماڵ و سەروەت و سامان و پێویستی خۆشگوزەرانی و…. یان بەدەر لە مادی وەک: سامانی کەلتوری و ” بڕوانامە و ئاستی خوێندەواری و…..” سامانی کۆمەڵایەتی و ” خۆشەویستی و ناوبانگی….” هەبێت، لە هەر کۆمەڵگایەکدا بۆ هەبوون و دەستکەوتنی هەموو ئەم بابەتانە پێویستە دامودەزگاو و دەمەزراوەیەک هەبێت کە کەم تازۆر پەیوەندی هەیە بە بەرگرتن و بەرپرسیاریەتی توندوتیژی لەو کۆمەڵگایەدا، هەڵبەت ئەمە بەو مانایە نیە کە سەرچاوەی دەسەڵات و سەروەت و خۆشەویستی بە ناچار لە توندوتیژیدا خۆی دەبینێتەوە، بەڵام لەم جیهانەی ئێستادا بە دەگمەن دەتوانرێت بە بێ پەیوەندیەکی وەها بە ڕادەیەکی کەمتر یاخود زیاتر بیبینین.

٣- کاکێشان: ئایا واتای توندوتیژی دەوڵەتی چیە؟

د- فەکوهی: توندوتیژی دەوڵەتی، توندوتیژیەکە بە هەمان ئەو ئامانجانەی سەرەوە کە ئاماژەمان پێدا، واتە حەز کردن بە بەدەستهێنان و هێشتنەوە و بەردەوامیدان و بەڕێوەبردن و دەست بەسەراگرتنی دەسەڵات کە لەدەوڵەتدا بوونی هەیە، توندوتیژی دەوڵەتی بە هۆی دەوڵەتەکانەوە لە دژی یەک تری بەکار دەهێنرێن ” شەڕ و تیرۆریستی دەوڵەتی” یان دەوڵەتێک لە دژی هاووڵاتیانی خۆی یاخود لە دژی هاووڵاتیانی دەوڵەتێکی تر بەکاری دێنێت، ئەو دەوڵەتەش دەکرێت لە جۆری دەوڵەتی مێژوویی بێت یاخود دەوڵەتی پێشکەوتوو بێت، بەڵام لەم ڕۆژگارەدا بەکەمی ڕووبەڕووی وەها دۆخێک دەبینەوە بە شێوەیەکی گشتی دەوڵەتانێک دەبینین کە خاوەنی مێژوویەکی درێژخایانی دیموکراسین وەک: ” دەوڵەتی ئەمریکا و دەوڵەتە ئەوروپیەکان” یان مێژوویەکی کورتیان هەیە وەک: دەوڵەتەکانی ئەمریکای لاتین و هەندێ لە دەوڵەتە ئاسیاییەکان؛ یان ئەو دەوڵەتانەی لەقۆناخی گواستنەوەی دیکتاتۆریەتدان بەرەو دیموکرسی یاخود دەوڵەتگەلێک لە جۆری کۆمۆنیست و تۆتالیتاریست کە کۆتا پاشماوەی سەدەی بیستەمن وەک دەوڵەتی کۆریای باشور کە دەوڵەتێکی تۆتالیتاری کۆمۆنیستیە، لە هەموو دەوڵەتەکاندا ئێمە توندوتیژی بەدی دەکەین بەڵام جۆری توندوتیژیەکان جیاوازە، دەوڵەت هەرچەندە دیموکراسی تر بێت توانای زاڵبوون و بەرگرتن و تێکۆشان لە دژی توندوتیژی زیاتر دەبێت و بە پێچەوانەشەوە هەرچەندێک نادیموکراسی تر بێت توندوتیژی توندتر دەبێت و تێکۆشان لە دژی ئەوەیش قورستر دەبێت.

۴- کاکێشان: ئایا لە چ سیستەم و دەوڵەتێکدا زۆرترین توندوتیژی سیاسی جێبەجێ دەکرێت؟

د- فەکوهی: زۆرترین توندوتیژی لە دەوڵەتە دیکتاتۆریەکان یاخود ئۆلیگارشیەکاندا ” بە پشتیوانی هێزی تاکە کەسێک یان گروپێکی بچوک لە دەسەڵاتداران” و یا دەوڵەتە تۆتالیتارەکان ” لەسەر بنەمای هێز و هاوکاری حزبێکی فەرمانڕەوا و گروپێک لە دەسەڵاتداران” بەدی دەکرێت. ڕادەی توندوتیژی دەوڵەتی مۆرکێکە لە فۆبیا و جۆرە ترسێک کە دەوڵەت بۆ پاراستنی دۆخی خۆی لە مەودای کورت یا درێژخایاندا هەیەتی، هەر دەوڵەتێک بارودۆخێکی لاوازتری هەبێت توندوتیژی لەو دەوڵەتەدا زیاتر و ڕاستەوخۆتر دەبێت، لە کاتێکدا دەوڵەتێک کە سەقامگیر و جێگیر بێت هەست بەوە ناکات پێویستی بە جێبەجێ کردنی کرداری توندە و بەتایبەتیش کرداری توندوتیژی بە ڕاستەوخۆ جێبەجێ ناکات بەڵکو سود وەردەگرێت لە جۆرێک لە توندوتیژی ناڕاستەوخۆ کە پێ دەچێت بەگشتی لەئاستی سەرەتایی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکاندا بەدی نەکرێت، لەم ڕوانگەیەوە لەبەر ئەوەی دەوڵەت لە کۆمەڵگاوە سەرچاوەی وەرگرتووە و وەک کۆمەڵگا لە بەرنامە و دامەزراوەکانی ژینگە پەیڕوەی دەکات و کەڵک وەردەگرێت، دەکرێت سەبارەت بە پەیوەندی ژینگەی کەلتوری ناوەندی توندوتیژیش بەدی بکرێت، وەک کەسێک کە هێرش دەکرێتە سەری و هەست بە ترس دەکات بە توندترین شێوەی توندوتیژی کاردانەوەی دەبێت، کاتێک کە دەوڵەتێک سەبارەت بە داهاتووی خۆی هیچ هیوایەکی نەبێت دەگاتە خراپترین ئاستی خۆی و زۆرترین ڕادەی توندوتیژی ئەنجام دەدات، بەڵام سەرەڕای ئەوەش دەبێت ئاماژە بکەین بە هەندێ بارودۆخی تایبەتی وەک: شەڕ یاخود هەژاری کۆمەڵایەتی کە ڕادەی توندوتیژی لەوانەدا بە شیوەیەکی چاوەڕان نەکراو و نائاسایی زیاد دەکات.

۵- کاکێشان: ئایا لە چ کۆمەڵگایەکدا و لە چ ڕێگەیەکەوە توندوتیژی سیاسی بە شێوەیەکی بەربڵاو جێبەجێ دەکرێت؟

د- فەکوهی: نابێت بە هەڵە لە فراوان بوون و سیستەماتیک بوون تێبگەین و وەک یەک سەیری بکەین پێدەچێت فراوان و بوون بڵاو بوونەوە بەرهەمی دۆخێکی تایبەتی بێت، بۆ نمونە کاتێک کۆمەڵگایەک کە دەکەوێتە ناو ڕەوتی شەڕەوە بە بێ گومان ڕووبەڕووی توندوتیژیەکی هەمەلایەنە و فراوان دەبێتەوە کە پێدەچێت سیستەماتیک نەبێت بەڵام بە توندی و خێراییەکی زۆر بڵاو دەبێتەوە، ئەگەر وا چاوەڕێ بکەین لە کۆمەڵگادا شەڕێک دروست ببێت ” چ ناوخۆیی یاخود نێودەوڵەتی بێت” ئەو کۆمەڵگایەش نەکەوێتە ناو ڕەوتێکی فراوانی توندوتیژیەوە ئەوە بە تەواوی خەو و خەیاڵە، ئەم ڕووداوە بەدڵنیاییەوە روو دەدات و لە مێژووشدا بابەتێک کە پێچەوانە و دژی ئەمە بێت نیە، کەواتە شەڕەکان بە تەواوی توندوتیژی دروست دەکەن و بە کارێکی ئاسایی و ” شیاوی بەڵگە بۆ هێنانەوە” و ” شیاوی دانپێدانانی” دەزانن، هەر بەم هۆیەشەوەیە هەموو کاتێک شەڕ خراپترین ڕووداوە کە دەکرێت لە کۆمەڵگایەکدا ڕوو بدات، بەڵام بڵاو بوونەوەی توندوتیژی دەکرێت بەرهەمی دۆخگەلێکی تر بێت وەک تێکشان و داڕوخانی دەسەڵاتی سیاسی لە هەر کۆمەڵگایەکدا لەم جیهانەی ئەمڕۆدا سیستەمە دیکتاتۆر و تۆتالیتار و نادیمکراسیەکان ئیتر توانای مانەوەیان نیە و بە ناچار لەناو دەچن کەواتە دەرەنگ یازو ڕووبەڕووی کۆمەڵێک قەیرانی قورس دەبنەوە کە زۆربەشیان توانای خۆڕاگریان نیە لە بەردەم ئەو قەیرانانەدا، سیناریۆکان زۆربەیان بەم شێوەیە دوبارە دەبنەوە: هێزێکی سیاسی بە درێژای ساڵانێکی زۆر شێوازی جۆراوجۆری ستەمکارانە و زۆردارانە دەگرێتە بەر؛ نوخبەکانی ئەو کۆمەڵگایە و بەتایبەتیش ڕۆشنبیرەکانی هەوڵدەدەن بە هزری خۆیان ئامۆژگاریان بکەن و ئاگاداریان بکەنەوە و ڕێگەی راست پیشانی ئەو سیستەمە بدەن بۆ ئەوەی کار نەگاتە ئەوەی توندوتیژیەکان فراوان ببن، بەڵام بەگشتی ڕژێمە دیکتاتۆرەکان لە بری گوێگرتن بۆ ئەو ئامۆژگاریانە لە وەهم و گومانێکدا دەژین کە وادەزانن ئەو ئامۆژگاریانە پلان گێڕانە لە دژیان، بەو شێوەیەش تەواوی هەموو ئەو دەنگانە بێ دەنگ دەکەن و لەناوی دەبن ” تا رادەیەک کارێکی ئاسانە لەبەر ئەوەی وەک پێناسەیەک ڕۆشنبیرەکان کەمینەیەک و بچوک و بێ دەسەڵاتن” بەڵام لە کۆتاییدا لەبەر ئەوەی دەسەڵات گوێ لە هیچ ئامۆژگاریەک ناگرێت و جێبەجێی ناکات توشی قەیران دەبێت، ئەمجارە ڕۆشنبیر و نوخبە ژیرەکان ڕووبەڕووی نابنەوە بەڵکو کۆمەڵێک لە خەڵکانی توندوتیژ دەبینێت کە داوای وتووێژ و بەرهەم و ئەنجامی لۆژیکی ناکەن، بەڵکو بۆ ئەوە هاتوونەتە سەر شەقام کە هەموو شتێک لەناو ببن بە تایبەتیش و لەسەرو هەمووشیانەوە دەسەڵاتی سیاسی، دیکتاتۆر بەم شێوەیە لەناو دەچێت هەڵبەت گرەنتیەک نیە بۆ ئەوەی دیکتاتۆرێکی تر نەیەتە سەرکار بەداخەوە ئەم سیناریۆیە لە سەد ساڵی ڕابردوودا ئەوەندە دووبارە بووەتەوە کە پێویست بە ڕوون کردنەوەی زیاتر ناکات، بەڵام خێگەی داخە بەکەمی مێژوو دەخوێنینەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لە فراوان بوونی توندوتیژی.

بەڵام سیستەماتیک بوونی توندوتیژی پرسێکی دژوارتر و ئاڵۆزترە، ئەم بابەتە دەکرێت لە ڕژێمە دیکتاتۆریەکان یاخود دیموکراتەکاندا ڕوو بدات لە هەر هەردوو نمونەکەشدا ” هزری داهێنەری ” بە سیستەماتیک کردنی توندوتیژی دامەزراوەکانی پۆلیس و ئاسایش و وتەکانیانە کە وتووێژەکانیان بە تەواوی لەسەر بنەمای بیرکردنەوەیە لە پلانگێڕان یاخود وادەزانن پلان لە دژیان دەگێڕن و بەردەوام لە خۆشیان و لە کەسانی تریش دەترسن، بەگشتی توانای بەڕێوەبردنی کۆمەڵگایان نیە بە تایبەتی و دیاریکرا ئەو کۆمەڵگانەی کە مۆدێرن و پێشکەوتوون. لە سەد ساڵی ڕابردوودا ئەم کارە واتە بە سیستەماتیک بوونی توندوتیژی بەگشتی لە هەموو شوێنێکدا ڕوویداوە و مەوداو و هۆکارەکانی داڕوخانی سیستەم بە لانی کەمەوە لە چەند دەهەیەکدا ڕوو دەدات، لە سیستەمە دیموکراتەکانیشدا بە سیستەماتیک بوونی توندوتیژی ڕوو دەدات بەڵام شێوەیەکی ” ڕێک و پێک تری” هەیە واتە توندوتیژی ڕاستەوخۆ ئەنجام نادرێت بەڵام لەوێشدا هەمان لۆژیکی پلانگێڕان و ترس لە هەمووان بوونی هەیە، لە ماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێ نووسرا و بەڵگە بڵاوکرانەوە کە پیشانمان دەدات زلهێزێکی وەک ئەمریکا ساڵانێکی زۆر نووسەرانێکی وەک ئێرنێست هەمەنگوای و کارلۆس فۆئنتس بە تۆمەتەی ئەوەی کە ئەمانە سیخوڕی ترسناک بوون خستووەتە ژێر چاودێریەوە، ڕادەی ئابڕووچوونی وەها کارەساتێک لە ئەمریکادا تەنیا دەکرێت لە دامودەزگا ئەمنیەکاندا بوونی هەبێت، ئەگەر دامەزراوە دیموکراتیەکانی ڕوونکەرەوە و ڕێپیشاندەر وەک: ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و ئەحزاب و سەندیکاکان بوونیان نەبوایا ڕادەی کارەساتێکی وەها دەیتوانی ئەم سیستەمانش لەناو بەرێت، بەڵام هەبوونی ئەم دامەزراوانە کە لەڕاستیدا دامودەزگایەکن یەکسانی و گونجان دروست دەکەن و عەقڵی ئاسایش- و پۆلیسی ناچار دەکەن پەیڕەوی لە عەقڵی سیاسی- و بەڕێوەبردنێک بکەن لەسەر بنەمای ستراتیجە مەدەنیەکان بێت بەم هۆیەشەوە دەبنە هۆکاری بەردەوام بوون وزیاد بوونی تەمەنی سیستەمە سیاسیەکان.

۶- کاکێشان: بە بۆچوونی ئێوە لە وڵاتێکدا کە توندوتیژی سیاسی جێبەجی دەکرێت، خەڵکی ئەو کۆمەڵگایە چ ڕۆڵێکیان لە بڵاوکردنەوە یان بەرگری کردن لەو توندوتیژیە هەیە؟

د- فەکوهی: لە وەها کۆمەڵگایەکدا مرۆڤەکان خۆیان هەم سەرچاوەی توندوتیژین بۆسەرەوە و هەمیش دەبنە ئامانجی ئەوان، بەم شێوەیە توندوتیژی سیاسی لە پێگە ناوەندیەکاندا بەدڵنیاییەوە سەرەتا پێویستی بە پاڵپشتی کۆمەڵایەتی هەیە لەزۆربەی ئەو سیستمە سیاسیانەدا سیستەمی پیاو سالاری بنەما و پاڵپشتی کاردانەوەی توندوتیژیە لە ئاست خێزان و گروپە کۆمەڵایەتیەکانی وەک: نەتەوە و عەشیرەت و خێڵ یان چینە کۆمەڵایەتیەکانی تر، ئەم پێگە کۆمەڵایەتیە خۆی لە چوارچێوەی توندوتیژیەکی ناوەندیدا دەردەخات کە دواتر دەست دەکات بە ڕادیکاڵتر بوون و داهێنان، لە قۆناخی دواتردا هەمان توندوتیژی سیستەمەکانی ڕاگەیاندن و ئایدۆلۆژیا و ناسین و زمان ناسی جارێکی تر دەخاتە ناو کۆمەڵگاوە و لەناو دەرونی مرۆڤەکانی ئەو کۆمەڵگایەشدا دەچەسپێت و گرەنتی جێبەجێ کردنی دەدەن، بەو شێوەیە دەکرێت زەمەن و سەردەمەکەی تەمەنێکی دریژتری هەبێت، تەنانەت ئەگەر لە نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگاشدا شەڕ و ئاڵۆزی ڕوو بدات لۆژیکی هەردوو لایەنەکە یەک جۆرە لۆژیک و بیرکردنەوەیە و هەندێ جاریش کەرەستەکان یەکسانن و دەسەڵات و دژە دەسەڵات بەم شێوەیە تەواوکەری یەکترن و یەکتری پەسەند دەکەن، بەم شێوەیە کۆتا بارودۆخی ئەم پرسە “شەڕەی ناوخۆییە” بەڵام ئەم بارودۆخە بە دۆخێکی ئاڵۆز و تایبەتی ئەژمار دەکرێت لە کاتێکدا کە ئێمە زۆر جار ڕووبەڕووی دۆخگەلێکی باسکرا و بینراو دەبینەوە کە لەو دۆخانەدا لۆژیکی توندوتیژی وەک لۆژیکێک لە لایەن هەردوولاوە واتە کۆمەڵگا و دەوڵەت بە تەواوی شیاوی بەرگری لێکردن و ڕێگە پێدراوە کە ئەمەش دێننە ناو وتووێژە کۆمەڵایەتیەکانەوە و دەبێتە هۆکاری توندوتیژی.

۷- کاکێشان: ئایا ئایدۆلۆژیایەکی تایبەت وەک ئایدۆلۆژیای دینی یان هەر ئایدۆلۆژیایەکی تر توندوتیژی سیاسیی دروست دەکات و لە چ ڕێگەیەکەوە؟

د- فەکوهی: هەندێ لەو ئایدۆلۆژیانەی کە ڕق و کینەیان لە گەڵ خۆیاندا هەڵگرتووە زەمینەسازیەکی زیاتر دەکەن بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام ئەگەر سەیرێکی مێژووی هاوچەرخ بکەین ئەو ئایدۆلۆژیانە زۆربەیان ئایدۆلۆژی دینی نەبوون بەڵکو ئایدۆلۆژیای نادینی بوون، سێ ناوەندی ئایدۆلۆژیا کە زۆرترین تاوانی توندوتیژیان لە سەدەکانی نۆزدە و بیستدا ئەنجام داوە واتە یەکەمیان نەتەوە گەرا و دووەمیشیان تۆتالیتاریزمی ئەڵمانی و ئیتالی و سێیەمیشیان تۆتالیتاریزمی کۆمۆنیستی ڕوسیا و چین بوون، ئەم سیانەش نەک ئایینی نەبوون بەڵکو دەتوانین بڵێن دژی ئایینیش بوون، هەڵبەت ئێمە نمونەی زۆریشمان هەیە کە بە خراپ سود و کەڵکیان لە ئایین وەرگرتووە وەک: ڕەوتی زایۆنیزمی یەهودی و ڕەوتی بونیادگەرایی مەسیحی و ڕەوتی سەلەفی و وەهابیش لە ئیسلامدا کە بووتە هۆی ڕوودانی کارەساتی گەورە، بەڵام هیچ کام لەم سێ دینە گەورە ئیبراهیمیە کە ملیارەها کەس لە جیهاندا پەیڕەوی لێ دەکەن سروشتی ئایدۆلۆژیەکەیان نەبووەتە هۆکاری بڵاو کردنەوەی ڕق و کینەی سیستەماتیک لە دژی کەسانی تر، ڕێک لەبەر ئەوەی خۆیان بە ئەدیانی گشتگیر و جیهانی زانیوە کەواتە “ئاشتی” یا ” پێکەوە ژیان” پەیامی ئەوان بووە. لەڕوانگەی منەوە توندوتیژی سیستەماتیکی سیاسی بەشێوەیەکی گشتی بەرهەمی لادانی حەز کردنە بە خۆشەویستی مرۆڤ کە لەسەردەمی ڕێنسانسەوە دەرکەوتن و بە مرۆڤ گەرایی و شۆڕشی فەڕەنسا کۆتایی پێ هات، هەڵبەت ئەمە بە مانای ڕەتکردنەوەی ئەو بەها گەورانە نیە کە هەر لەم ئایدۆلۆژیانەوە لەدایک بوون و دەرکەوتن ، وەک: پرسی مافی مرۆڤ و ئازادیە سیاسیەکان و یەکسانی کۆمەڵایەتی و هتد…. بەڵام دەبێت قەبوڵی بکەین لە پاڵ ئەم دەسکەوتە پۆزەتیڤانەدا کۆمەڵێک لایەنی نێگەتیڤیش لەم ڕەوتەدا دروست بوون وەک: نەتەوەگەرایی و تۆتالیتاریزمی فاشیست و کۆمۆنیستەکان.

۸- کاکێشان: ئایا توندوتیژیە سیاسی و دەوڵەتی چ کاریگەریەک لە سەر کۆمەڵگا دادەنێت؟

د- فەکوهی: توندوتیژی سیاسی و دەوڵەتی تا پێش لە شۆڕشی پیشەسازی لە سەدەی نۆزدەیەم و لەپێش شۆڕشی زانیاری لە سەدەی بیستەمدا لەزۆرینەی کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتیدا بەشێکی جیانەکراوە بووە، بەڵام بە ڕادەی پێشکەوتنی گۆڕانکاریەکان لە کۆمەڵگا، بەڕێوەبردن و هەڵدان بۆ پاراستنی توندوتیژیەکان قورستر بوون لە ئاستێکی بەرزدا کەواتە پارێزگاری لە دیکتاتۆری و هێزە ئۆلگاریشیەکان و سەروەت لە جیهانی ئەمڕۆدا باجێکی زۆر قورسی دەبێت، ئەم باجە دەکرێت بە تەواوەتی ببێتە هۆی تێک چوونی ئەوکۆمەڵگایە و مەترسی جەنگی ناوچەیی یاخود جەنگی جیهانی و مەترسی پەرەپێدان و بڵاوبوونەوەی تیرۆریست و مەترسی لەسەر ژینگە و کێشەی گەورەی کۆمەلایەتی و سیاسی دروست بکات و بەو هۆیەشەوە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی نەتوانێت زاڵ ببێت بەسەر ئەم کێشە و ئاڵۆزیانەدا، بە بۆچوونی من ئەمە ڕەوتێکە کە ئێستا لە هەندێ ناوچەدا وەک میسر و سوریا و بە شێوەیەکی گشتیش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینرێت، هێزە سیاسیەکان وادەزانن بە تێگەشتن و هزر و شێوەکانی سەدەی نۆزدەیەم و بیستەم کۆمەڵگاکانی سەدەی بیست و یەک بەڕێوەبەرن لەبەر ئەوەی لەوە تێ ناگەن بەهەر رادەیەک کۆمەڵگا بەرەو توندوتیژی بەرن و زیاتر ژیان تێک بدەن ئەم کارەیان دەبێتە هۆی تێکدانی هەموو کۆمەڵگاکەیان، تەنانەت ئەو وڵاتەنەشی کە پێشینەیەکی دوورو درێژیان لە دیموکراسیدا هەیە وەک وڵاتانی ئەوروپای خۆرئاوا و ئەمریکا لەم ڕوانگەیەوە ئاگایان لەو مەترسیانە نیە کە هەڕەشەیان لێ دەکات لەبەر ئەوەی ئەوانیش ئەو مەترسیەیان لەسەرە کە لەم چەند مانگەی دوایدا هەندێ ئاڵۆزی لە وڵاتانی وەک یۆنان و ئەسپانیا و هتد… ڕوویاندا و بینیمان، لە کۆتاییدا ئێمە دەبێت لەوە تێبگەین و بەئاگا بین سەبارەت بە ناکارا بوون و ترسناکی هزر و حەز کردن بەدەسەڵات وەک دوو سێ سەدە لەمەو پێشە کە پێدەچێت ئێمە ڕێنمایی بکات بەرەو عەقڵانیەت و کاردانەوەی سیاسی.

٩- کاکێشان: چ پەیوەندیەک لە نێوان هزری سیاسی و توندوتیژی سیاسیدا بوونی هەیە؟

د- فەکوهی: کاتێک لەبارەی توندوتیژی سیاسیەوە قسە دەکەین بە شێوەیەکی ئاسایی دەبێت کەسایەتی کەسانێک وەک: ماکیاڤیلین وهۆبز و ڕۆسۆ و مۆنتیسکیۆ و تەنانەت کەسایەتی کەسانێکی زۆر نوێی وەک: ڕاڵوز و ڕۆورتیمان لەبیردا بێت و لەبەرچاوی بگرین، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە خێرایی گۆڕانکاریەکان لە تەکنۆلۆژیادا بە ڕادەیەکە کە دەبێت بە هەمان خێراییەوە گۆڕانکاری لە هزرە سیاسیەکانیشدا زیاد بکەین زۆرینەی ئەم تیۆریە کلاسیکانە و تەنانەت مۆدێرنەکان و پاش نوێگەریش بەکەڵک نایەن، لەبەر ئەوەی ناتوانن لە خێرایی ڕووداوە سیاسیەکان و لۆژیکە تایبەتەکانیان تێبگەن ناچارن بە ماندوویی و لاوازی بە دوای ڕووداوەکاندا دەڕۆن و لە کۆتاییشدا شیکردنەوەیە پێشکەش دەکەن کە تەنانەت هەندێ جار چەند مانگ تەمەنی نابێت، لەم ڕوانگەیەوە ئێمە گۆڕانکاری لە سیستەم و هزرە سیاسیەکاندا بە پێویست دەزانین بەهەمان ڕادە و تەنانەت زیاتریش پێویستیمان بە گۆڕانکاریە لە هزر و کردارە کۆمەڵایەتیەکان و زانکۆکان و ڕۆشنبیرەکان و سیاسیە پێشکەوتووخوازەکان و دەبێت پشتیوانیان لێ بکەین سەرەڕای ئەوەش شۆڕش هەمووشتێک لەخۆدەگرێت. لەم سەردەمەی ئێستادا ئێمە دەبێت بە شێوەگەلێکی جیاواز و جۆراوجۆر سەیری دیاردەکان بکەین و بە تەواوی شێکاریەکی نوێ بخەینە بەردەست کە بنەمای ئەوانە لەسەر یاسا جێگیر و دوبارە بووەکان پێک نەهاتبێت و جێگیر نەکرابێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە لەسەر بنەمای بەشێک لە گرفتی تایبەتی و ناپێکهاتەیی بێت و بە تەواوی وریا بین و لەسەر بنەمای ئاڵۆزیە قورسەکان جێگری بکەین، بەڵام ئەگەر نەتوانین وا بکەین دەبێت خۆمان ئامادە بکەین بۆ قەبوڵ کردنی توندوتیژیەکی زۆر بەربڵاو کە هیچ کەس و سیستەمێک ناتوانێت لەبەرامبەریدا خۆی ڕابگرێت، بەداخەوە لە سیستەمە دیکتاتۆریەکانی جیهانی سێیەمی ئێمەدا ئەگەر تا دوێنێ کۆمەڵێ دیکتاتۆرمان دەبینی کە گوێیان لەقسە و ئامۆژگاری ڕۆشنبیرەکان نەدەگرت و وایان پێ باش بوو ئەوان وەلا بنێن و بێ دەنگیان بکەن بۆ ئەوەی بیرێک لە نەخۆشیەکەی خۆیان بکەنەوە، ئەم بابەتە لەم ڕۆژگارەدا لە نێوان نوخبەکانی زانستی کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەلسەفە و هەموو ڕۆشنبیرانی جیهاندا سەبارەت بە زلهێزەکان و دەسەڵاتدارەکانیان بوونی هەیە کە بەشێوەیەکی بێ هیوایانە و بە خەیاڵ خاوییەکی خۆشەوە سەری خۆیان دانەواندووە و بە خێراییەوە ڕادەکەن بەرەوە هەڵدێرێکی گەورە کە بە ئامانجی سەدەکانی نۆزدەیەم و بیستەمی خۆیان دروستیان کردووە، نەبوونی زانیاری و تێنەگەشتن لە زانیاری سەبارەت بەوەی کە سیستەمی جیهانی پێویستی بە گۆڕانکاریەکی گەورە و ڕادیکاڵە بەڵام ئەم گۆڕانکاریە دەبێت بە بێ توندوتیژی بێت، ئەم کارەش دەبێت لە سازانێکی گشتیدا ئەنجام بدرێت کە ئەنجامدانی زۆر ئەستەمە و جیهانی ئەمڕۆی ئێمەی خستووەتە مەترسیەکەوە کە هەرگیز مرۆڤایەتی لەو مەترسیەوە نزیک نەبووە، توندوتیژی بەتەنیا هەڕەشە لەسەر دەوڵەت یاخود خەڵک دروست ناکات بەڵکو دەبێت بڵێن لەم ڕۆژگارەدا توندوتیژی سیاسی هەڕەشە لەسەر وەچە و ڕەگەزی مرۆڤایەتی دەکات و دەتوانین ئەم کارەش پێناسە بکەین بە جۆرێک لە خۆکوشتن.

١٠- کاکێشان: بۆ بەرگری کردن و خۆلادان لە توندوتیژی سیاسی لە کۆمەڵگادا دەبێت چی بکرێت؟

د- فەکوهی: بۆ ئەو مەبەستە پێوستە باسێکی دووردرێژ و هەمەلایەنە لە هەموو ئاستەکاندا سەبارەت بەم مەترسیە بکەین لە ئاست خەڵکانی ئاسایی و بەتایبەتیش لە ئاستی نوخبەکاندا، بە بۆچووونی من نوخبەکان لەمبارەیەوە ترسناکترن بە تایبەتی نوخبە سیاسیەکان و زلهێزە گەورەکان لەبەر ئەوەی وابیر دەکەنەوە ئەو دەستکەوت و پێشکەوتن و سامانە کەلتوریانەی کەلە زانکۆ پێشکوتووەکاندا بە دەست هاتووە وەک زانکۆکانی ” هارڤارد و کامبریدج و ئۆکسفۆرد بۆ زۆرینەی ڕێبەری وڵاتانی ڕۆژئاوایی ” دەسمایە و توێشوو بەڕادەیەکی باش دروست دەکات بۆ تێگەشتن لە جیهان سەبارەت بە ستراتیج و کارەکانی خۆیان و بە تەواوی زاڵ دەبن بەسەر جیهاندا، بەڵام لەڕوانگەی منەوە ئەمە بە تەواوی وەهم و گومانە، بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا ئەوە هزرە بەڕیز و گەورەکانی ئەم زانکۆیانە نین کە جێی باوەڕ و متانانەن زاڵن بەسەر جیهاندا، بەڵکو زۆربەی هزر و قسەی بێ عەقڵ ترین ئەو سەربازانەن کە بەرپرسی سوپاس و دەزگا ئەمنیە گەورە جیهانیەکان لە لایەک و بێ عەقڵ ترین و بێ بەزەیترین تاوانباران لەپشت خراپەکارترین و ترسناکترین گروپە مافیاییەکانن و لە هەندێ جاریشدا تێکەڵەیەک لەم دوانە حوکمی جیهان دەکەن، ئەم فەرمانڕەوا بەهێزانە فەرمانڕەوایی جیهانێک دەکەن کە پڕە لە شەڕ و ئاڵۆزی نەتەوەیی و ئاڵۆزی عەشیرەتی و بێ بەزەیی ڕەگەز پەرەستی و عەشیرەتی و ئایدۆلۆژی داوکەوتوو و بونیادگەرایی و گروپ گەرایی ڕەنگاوڕەنگ و تاوانکاری بێ بەزەیانە و کۆیلەیی و تاوان و ئەشکەنجە و مردن و وای بەباش دەزانن چاوپۆشی لە هەموو ئەم شتانە بکەن و گاڵتەشیان پێ بکەن، دەیانەوێت درێژە بەو شێواز و ڕێگەیە بدەن کە ماراتا هێناویەتی بۆ ئێرە ئەمەش لە پێش جەنگی جیهانی دووەمەوە دەستی پێ کردووە، بەڕاستی ئەمەش جێگای داخ و خەم و شەرمە. بە بڕوای من کۆتا چانس لەوەدایە کە خەڵکانی ئاسایی و عاقڵ شەیدایان دەسەڵات لە شوێنی شیاوی خۆیان دابنێن لەبەر ئەوەی خەڵکی دەیانەوێت ژیانێکی ئاسودەیان هەبێت و بۆ ئەم کارەش دەبێت بتوانن لە بارودۆخەکە تێبگەن و ڕێگەی ڕاست هەڵبژێرن، هەر چەندە کێشەی سەرەکی لێرەدا ئەوەیە تێگەیاندنی خەڵک سەبارەت بەم بارودۆخە ئاڵۆزە کارێکی زۆر قورسە لەبەر ئەوەی ئەوان کوێرانە دوای دەسەڵات دەکەون و گوێیان بۆ دەگرن یاخود حەز بە شۆڕش دەکەن بە بێ ئەوەی بزانن لە شۆڕشەکەیاندا چی ڕوو دەدات و چۆن کۆتایی پێ دێت.

۱۱- کاکێشان: لەکۆتاییدا سەرەرای سوپاس و پێزانینمان بۆبەڕیزت سەبارەت بە چاوپێکەوتنەکە و ئەو دەرفەتەی داتان بە ئێمە، ئەگەر بۆ تەواوکردنی وتەکانت قسەیەکتان هەیە بۆ خەڵکی کوردستان و خوێنەرەکانتان فەرمون:

د- فەکوهی: بەبۆچوونی من خەڵکی کوردستانی عێراق خاوەنی بارودۆخێکی کەم وێنە و تایبەتن بۆ ئاوەدان کردنەوە و دروست کردنەوەی خاکەکەی خۆیان و نابێت ئەم بارودۆخە لەدەست خۆیان بدەن بە هۆی ئامانجە نەتەوەگەراییەکانیان، لۆژیکی دەوڵەتی نەتەوەگەرا بەسەر چووە و لەجیهاندا داهاتوویەکی نیە و بەم هۆیەشەوە نەتەوە گەرایی نەتەوەکان ناتوانن پێگەیەکیان لە داهاتوودا هەبێت، گرنگترین پرس ئەوەیە کە خەڵکانێکی وەک کوردەکان ساڵانێکی زۆر لەئارامیدا نەژیاون بۆیە دەبێت سود لەم ئارامیە ڕێژەییە وەرگرن و گەشە بە هۆکارە کەلتوریەکانی خۆیان بدەن و لەپێش هەمووشتێکشەوە زمان و بیر کردنەوە بە کوردی، گرنگ ئەوەیە سامانی کەلتوری خۆیان بدۆزنەوە و بەخەڵکانی جیهانی بناسێنن و ئەوەش گرنگە دەست بکەن بە ئاڵوگۆڕ کردن لەگەڵ کەلتورەکانی تردا بەتایبەتی ئەو کەلتورانەی لە کەلتوری خۆیانەوە نزیکن، ئەمە چانسێکی گەورەیە بۆ کوردەکان کە لەگەڵ چەندین وڵات یاخود دەوڵەتی نەتەوەییدا خاکەکەیان تێکڵاوە، هەرچەندە ئەم پرسە بە درێژایی مێژوو زیانێکی زۆر کاریگەری لێداون و قوربانی زۆریشیان لەم پێناوەدا داوە و تا ئێستاش قوربانی دەدەن بەڵام دەبێت لەوە تێبگەن کە هەمان دۆخ لە ئەوروپادا تا سەدەی نۆزدەیەم بە تەواوی بوونی هەبووە، ئەگەر ئەوروپا ئەمڕۆ داوای یەکگرتوویی دەکات سەرەڕای هەموو ئەو ناکۆکیە قوڵانەی کە لە نێوان کەلتور و خەڵکە جیاوازەکانیدا بوونی هەیە، ئەمە دەبێت بۆ کورد ببێت بە دەرسێک و پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئەو کەلتورانەدا نەبچڕێنێت کە ساڵانێکی زۆر پێکەوە ژیاون و بزانن بەشێکی دانەبڕاون لەو کەلتورانە، بەشێوەیەکی تر کوردەکان دەبێت لەوە تێبگەن نەتەوەگەرایی ژەهری کوشندەی سەدەی بیستەم بووە کە سەدان ملیۆن کەسی کردە قوربانی و مۆلەت نەدەن ئەم ژەهرە کوشندەیە مەترسی لەسەر داهاتوویان دروست بکات، ئەمڕۆ کوردەکان بە پشت بەستن بە گەنجە بە توانا و ژیریەکانی خۆیان گەورەترین چانسی مێژووییان لەبەردەستدایە بەڵام ڕادیکاڵیزمی نەتەوەگەرایانە و داواکردنی خاک دەتوانێت هەموو ئەم چانسانە بکات بە مۆتەکەی شەڕێکی ناوچەیی نوێ و ئاڵۆزی و توندوتیژی دروست بکات، بوونی سنورێکی نەتەوەیی بەهیچ شێوەیەک بە مانای ئەوە نیە توندوتیژی نامێنێت لەبەر ئەوەی لەو کاتەدا توندوتیژی دەوڵەتی لەدەژی هاووڵاتیانی دەست پێ دەکات لە کۆتاییدا هەموو ئەم توندوتیژیانە سودێکی زۆری هەیە کە دەچێتە گیرفانی زلێزەکانی جیهانەوە، لە کاتێکدا پشکی دوکەڵ و ئازار و ڕەنج و نەهامەتیەکانی بەر خەڵکە بێ تاوانەکە دەکەوێت.

دکتۆری ئازیز: ئێمە دەستی هاوکاری و پشتیوانی بۆ هەموو ڕۆشنبیران و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەلتوری ناوچەکە درێژ دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتێکی بچوک بە خەڵکی ناوچەکەمان سەبارەت بە پێشکەوتنی کەلتوری و پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانە بکەین و تێبگەین کە توندوتیژی سیاسی لە تێڕوانینی ڕۆشنبیرانێکی ڕێزداری وەک ئێوەوە چیە، دوبارە زۆر سوپاست دەکەم سەبارەت بەم چاوپێکەوتنە…..

متن اصلی فارسی

١- کهکشان: از دیدگاە شما مفهوم خشونت وخشونت سیاسی چیست؟

دکتر ناصر فکوهی: خشونت را می توان تحمیل یک اراده فردی یا گروهی بر اراده ای دیگر تعریف کرد که برخلاف تمایل خود به دلیل ابزارهای خشونت مورد استفاده ( مادی یا غیر مادی، واقعی یا نمادین) ناچار به انجام یک کنش و رفتار یا بیان و اندیشه خاص شود و یا برعکس از کنش یا اندیشه خاصی بازداشته شود. با این تعریف عمومی می توان خشونت سیاسی را نوعی از خشونت تعریف کرد که موضوع آن کنش یا اندیشه ای باشد که به صورت مستقیم یا غیر مستقیم به موضوع سیاست و حکومت یا قدرت به طور عمومی مربوط باشد. روشن است که رایج ترین شکل خشونت سیاسی در جهان امروز، خشونت دولت ها نسبت به یکدیگر یا نسبت به اتباع خودشان است. اما حوزه های دیگری که رابطه ای نزدیک یا دورتر نسبت به حوزه سیاسی دارند را نیز می توان بخشی از خشونت سیاسی تلقی کرد. مثلا خشونت تروریستی، یا خشونت های نژاد پرستانه مردمی و غیره به باور من جزئی از مجموعه خشونت های سیاسی در یک جامعه به حساب می آیند.

۲- کهکشان: علل و عوامل خشونت سیاسی در جامعە چیست؟

دکتر ناصر فکوهی: خشونت سیاسی معمولا یک دلیل اصلی دارد و گروه بزرگی از دلایل جانبی. دلیل اصلی به دست گرفتن سازوکارهای تولید، انباشت، توزیع و مصرف خشونت و به خصوص به انحصار در آوردن نسبی یا مطلق آن است که عامل و پایه اصلی به وجود آوردن تمرکز های سیاسی و به ویژه دولت به شمار می آید. بدین ترتیب است که مرکز اصلی خشونت در تقریبا تمام نظام های اجتماعی که ما پس از انقلاب نوسنگی (کشاورزی) در ده هزار سال پیش تا امروز می شناسیم، دولت است. اما در کنار این نوع از خشونت، خشونت های دیگری از جمله خشونت جنایتکارانه ، حشونت ضد قدرت سیاسی، خشونت های خانوادگی و خشونت های مردمی را نیز داریم. دلیل در این گونه خشونت ها نیز تمایل به در دست داشتن قدرت یا حفظ آن به بیشترین حد ممکن است. البته در کنار این دلیل اصلی که در رفتارشناسی و روان شناسی اجتماعی گاه هدفی فی ذاته به حساب آمده که به خودی خود ایجاد خشنودی می کند، دلایل بسیار زیاد دیگری نیز وجود دارند که بنا بر مورد ممکن است نسبت به این دلیل اصلی در مقاطع زمانی مکانی مختلف یا جوامع گوناگون اهمیت بیشتری هم پیدا کنند. مهم ترین این دلایل به امتیازات مادی مربوط می شود: اینکه یک فرد یا گروه در یک جامعه مشخص و در یک زمان و مکان خاص چه امتیازات مادی مثلا پول، دارایی و ثروت، امکانات تفریحی و… یا غیر مادی، سرمایه های فرهنگی (مدارک تحصیلی و…) سرمایه های اجتماعی (محبوبیت ، شهرت …) داشته باشد. برای برخورداری از همه این موارد در هر جامعه ای نیاز به عمل سازوکارهایی وجود دارد که از دور یا نزدیک به کنترل و مدیریت خشونت در آن جامعه بستگی دارند. البته این بدان معنا نیست که منشاء قدرت یا ثروت و محبوبیت لزوما در خشونت قرار داند، اما در جهان امروز به ندرت می توان بدون چنین رابطه ای البته با میزان کمتر یا بیشتری چنین انتظاری را داشت.

٣- کهکشان: آیا مفهوم خشونت دولتی چیست؟

دکتر ناصر فکوهی: خشونت دولتی، خشونتی است که با همان اهداف یاد شده در بالا یعنی تمایل به در دست گرفتن، حفظ و تداوم بخشیدن و مدیریت و کنترل قدرت، در یک دولت وجود دارد. خشونت دولتی یا به وسیله دولت ها علیه یکدیگر به کار گرفته می شود (جنگ و تروریسم دولتی) یا به وسیله یک دولت علیه اتباع خودش یا اتباع یک دولت دیگر. این دولت ممکن است از نوع باستانی یا پیش صنعتی باشد. اما امروز کمتر ممکن است با چنین موقعیتی روبرو شویم وتقریبا به صورت کامل با دولت هایی روبرو هستیم که یا دارای پیشینه دموکراتیک طولانی مدت هستند (نظیر دولت های اروپایی و امریکا) و یا پیشینه کوتاه مدت نظیر دولت های امریکای لاتین و برخی دولت های آسیایی؛ یا دولت هایی در حال گذار از استبداد به موقعیت های دموکراتیک و یا دولت هایی از نوع کمونیستی و توتالیتاریستی که آخرین بازمانده های قرن بیستم هستند نظیر دولت کره شمالی که یک دولت توتالیتاریستی کمونیستی است. در تمام دولت ها ما با خشونت دولتی روبرو هستیم اما نوع این خشونت متفاوت است. هر اندازه دولت دموکراتیک تر باشد، امکان کنترل و مبارزه با خشونت بیشتر می شود و برعکس هر اندازه غیر دموکراتیک تر باشد، خشونت سخت تر و مبارزه با آن مشکل تر می شود.

۴- کهکشان: آیا در چە سیستم و دولتی بیشترین خشونت سیاسی اعمال میگردد؟

دکتر ناصر فکوهی: بیشترین خشونت ها در دولت های استبدای یا الیگارشیک ( متکی بر قدرت یک فرد یا یک گروه کوچک از قدرتمندان) و یا دولت های توتالیتر (مبتنی بر قدرت توامان یک حزب حاکم و یک گروه از حاکمان) مشاهده می شود. میزان خشونت دولتی تابعی است از فوبیا یا هراسی که یک دولت از حفظ موقعیت خود در کوتاه یا میان مدت دارد. هر اندازه یک دولت وضعیت شکننده تری داشته باشد، خشونت در آن بیشتر و مستقیم تر می شود. در حالی که دولتی که دارای ثبات باشد، نیازی احساس نمی کند که با شدت عمل رفتار کند و به خصوص اعمال خشونت آمیز مستقیم انجام نداده بلکه از نوعی از خشونت غیر مستقیم و نمادین استفاده می کند که ممکن است در سطح نخست روابط اجتماعی اصولا دیده نشود. از این لحاظ دولت چون از جامعه نشئت گرفته و همچون جامعه از سازوکارهای بیولوژیک تبعیت می کند، می توان در آن روابط بیولوژیک فرهنگی شده را در حوزه خشونت مشاهده کرد، مثل کسی که اگر به او حمله شود و خود را در خطر احساس کند ممکن است خشونت آمیزترین اعمال را نشان دهد. وقتی دولتی نسبت به آینده خود هیچ امیدی نداشته باشد به خطرناک ترین موقعیت می رسد و بیشترین حد خشونت را نشان خواهد داد. اما افزون بر این باید به شرایط استثنایی نیز اشاره کرد مثل جنگ یا آنومی های شدید اجتماعی که در آنها میزان خشونت به صورتی غیر قابل تصورافزایش می یابد.

۵- کهکشان: آیا در چە جامعەای و از چه راهى خشونت سیاسی بە طور گستردەای اعمال میگردد؟

دکتر ناصر فکوهی: گستردگی و نظام مند بودن (سیستماتیک بودن) را نباید با یکدیگر اشتباه گرفت. گستردگی ممکن است حاصل یک موقعیت استثنایی باشد. مثلا جامعه ای که وارد فرایند جنگ می شود بدون شک با خشونت های گسترده ای روبرو می شود که لزوما نظام مند نیستند اما به شدت گسترش دارند. اینکه انتظار داشته باشیم در جامعه جنگی به وجود بیاید (چه داخلی و چه بین المللی) و آن جامعه وارد فرایندی از خشونت گسترده نشود، کاملا خواب و خیال است. این اتفاق حتما خواهد افتاد و در تاریخ نیز موردی که خلاف این را نشان دهد نداشته ایم. جنگ ها، خشونت را به امری عادی و کاملا «قابل توجیه» و «قابل تحمل» تبدیل می کنند. به همین دلیل است که جنگ همیشه بدترین اتفاقی است که می تواند برای یک جامعه رخ دهد. اما گسترش خشونت می تواند حاصل موقعیت های دیگری نظیر شکننده شدن و فروپاشی قدرت سیاسی در یک جامعه نیز باشد. در جهان امروز نظام های دیکتاتوری، توتالیتر و غیر دموکراتیک، دیگر قابلیت دوام ندارند و محکوم به فنا هستند و بنابراین دیر یا زود با بحران های سختی روبرو می شوند که اغلب نیز قابلیت مقاومت در برابر آنها را ندارند. سناریوی تکرار اغلب به این صورت است: در طول سالیان دراز، یک قدرت سیاسی راه های زورگویانه و نادرست را پیش می گیرد؛ نخبگان آن جامعه و به ویژه روشنفکران تلاش می کنند با توصیه های فکری خود به آن نظام راه صحیح را نشان دهند تا کار به خشونت های گسترده نکشد. اما رژیم های دیکتاتوری معمولا به جای گوش فرا دادن به این توصیه ها با توهم توطئه ای که نسبت به هر نوع مخالف خوانی دارند، تمام این صداها را از میان بر می دارند (کاری که نسبتا ساده است زیرا روشنفکران بنا بر تعریف یک اقلیت کوچک و بی دفاع هستند) . اما سرانجام چون به هیچ توصیه ای عمل نمی شود، رژیم دچار بحران شده و این بار در برابر خود نه روشنفکران و نخبگان معقول، بلکه توده های خشونت باری را می یابد که دیگر نه در پی بحث و نتایج منطقی هستند بلکه برای آن به خیابان ها آمده اند که همه چیز و در درجه اول قدرت سیاسی حاکم را نابود کنند. دیکتاتور به این وسیله نابود می شود بدون آنکه البته این ضمانتی باشد که دیکتاتور دیگری روی کار نیاید. متاسفانه این سناریو در صد سال گذشته آنقدر تکرار شده است که نیازی به تشریح آن نیست اما افسوس که کمتر تاریخ را مطالعه می کنیم تا از گسترش خشونت جلوگیری شود.

اما نظام مند شدن خشونت مسئله ای حاد تر است. این امر می تواند هم در رژیم های دیکتاتوری اتفاق بیافتد که و هم دموکراتیک. در هر دو مورد نیز «مغز متفکر» نظام مند کردن خشونت ، نهادهای پلیسی و امنیتی و گفتمان آنها است که گفتمانی کاملا مبتنی بر توطئه پنداری و هراس از خود و ازد یگری است و کاملا ناتوان از مدیریت جوامع به طور کلی و جوامع مدرن به طور خاص. در صد سال اخیر این امر یعنی نظام مند شدن خشونت تقریبا در هر کجا اتفاق افتاده، سبب سقوط سیستم به فاصله حداکثر چند دهه شده است. در نظام های دموکراتیک نیز نظام مند شدن اتفاق می افتد و البته شکل «تمیز تری» دارد یعنی مبتنی بر خشونت مستقیم نیست اما در آنجا نیز منطق همان توطئه پنداری و هراس از همه است. اسناد و مدارکی که در همین اواخر منتشر شده اند نشان می دهند که قدرت بزرگی چون امریکا سالیان سال نویسندگانی چون ارنست همینگوی و یا کارلوس فوئنتس را با این شک که آنها جاسوسانی خطرناک هستند زیر نظر داشته است. چنین حدی از بلاهت را در امریکا، تنها می توان در نزد نیروهای امنیتی یافت. و اگر نهادهای دموکراتیک و شفاف سازی نظیر مطبوعات، شبکه های اجتماعی، سازمان های مدنی و احزاب و سندیکاها وجود نداشتند، چنین اشکالی از بلاهت می توانستند این سیستم ها را نیز نابود کنند. اما وجود این نهادها در واقع سازوکارهایی هستند که ایجاد اعتدال کرده و عقلانیت امنیتی – پلیسی را وادار به تبعیت از عقلانیت سیاسی-مدیریتی بر پایه استراتژی های مدنی می کنند و بدین ترتیب سبب ازدیاد عمر سیستم های سیاسی می شوند.

۶- کهکشان: به نظر شما در کشوری کە خشونت سیاسی اعمال میگردد، افراد آن جامعە چە نقشی در ترویج یا مهار کردن آن خشونت را دارند؟

دکتر ناصر فکوهی: در چنین جوامعی افراد معمولا خود هم منشاء خشونت سیاسی در بالا هستند و هم مقصد آن. بدین ترتیب که اولا، خشونت سیاسی در موقعیت های مرکزی لزوما باید دارای پایه ای اجتماعی باشد، در اغلب سیستم های سیاسی نظام های مردسالار، این پایه، وجود کنش های خشونت آمیز در سطح خانواده و گروه های اجتاعی مثل قوم و قبیله یا طبقه اجتماعی است. این موقعیت اجتماعی خود را در قالب یک خشونت مرکزی متبلور می کند که سپس شروع به رادیکال تر شدن و فناوری تر شدن می کند. در مرحله بعدی همین خشونت از خلال سیستم های رسانه ای، ایدئولوژیک، شناختی و زبان شناختی ، بار دیگر به جامعه منتقل شده و افراد جامعه آن را در خود درونی کرده و به آن ضمانت اجرایی می دهند و چرخه به این ترتیب می تواند عمر زیادی داشته باشد. بدین ترتیب حتی اگر میان دولت و جامعه درگیری رخ دهد، منطق در هر دو سو یک منطق است و گاه ابزارها هم یکسان هستند. قدرت و ضد قدرت به این ترتیب یکدیگر را تایید و تکمیل می کنند. بدترین وضعیت و اوج این قضیه «جنگ داخلی» است اما این یک موقعیت بسیار حاد و استثنایی شمرده می شود در حالی که ما اغلب با موقعیت های بینابینی سروکار داریم که در آنها منطق خشونت به مثابه منطقی کاملا قابل دفاع و مشروعیت دهنده در هر دو سوی جامعه و دولت وارد گفتمانهای اجتماعی می شود و خشونت را ممکن می کند.

۷- کهکشان: آیا یک ایدولوژی خاص اعم از ایدولوژی دینی یا هر ایدولوژی دیگرى خشونت سیاسی را می آفریند و از چە طریقی ؟

دکتر ناصر فکوهی: برخی از ایدئولوژی ها که نفرت را در خود دارند چنین موقعیت هایی را بیشتر تشویق می کنند. اگر به تاریخ معاصر نگاه کنیم این ایدئولوژی ها بیشتر غیر دینی بوده اند و نه دینی. سه مجموعه بزرگ ایدئولوژیک و بسیار خشونت آمیز که بیشترین جنایات را در قرون نوزدهم و بیستم انجام دادند یعنی اولا ملی گرایی و استعمار، ثانیا توتالیتاریسم فاشیستی آلمان و ایتالیا و ثالثا، توتالیتاریسم کمونیستی روسیه و چین، هر سه، نه تنها مذهبی نبودند، بلکه می توان گفت ضد مذهبی بوده اند. البته ما موارد زیادی هم داشته ایم که از مذاهب سوء استفاده شده است جریان صهیونیستی در یهودیت، جریان بنیادگرای مسیحی و جریان سلفی و وهابی در اسلام از این جمله هستند که به فجایع بزرگ انجامیده اند. اما هیچ یک از این سه دین بزرگ ابراهیمی که میلیاردها نفر در جهان از آنها تبعیت می کنند در ایدئولوژی ذاتی خود مبلغ نفرت نظام مند علیه دیگران نبوده اند ، دقیقا به علت آنکه خود را ادیان فراگیر و جهانی می دانسته اند و بنابراین «صلح» یا «سلام» شعار آنها بوده است. به نظر من خشونت سیتماتیک سیاسی بیشتر حاصل انحراف در گرایش های انسان محوری است که از رنسانس ظاهر شدند و به انسان گرایی و انقلاب فرانسه رسیدند. این البته به هیچ رو به معنای نفی ارزش های بزرگی که از همین ایدئولوژی ها زاده شدند به خصوص مسئله حقوق بشر، آزادی های سیاسی، برابری های اجتماعی و غیره نیست، اما باید بپذیریم که در کنار این دستاوردهای مثبت ، جنبه های منفی ای نیز در این فرایند به وجود آمدند که ملی گرایی وتوتالیتاریسم های فاشیستی و کمونیستی از آن جمله اند.

۸- کهکشان: آیا خشونت سیاسی و دولتی چە پیامدهایی بر جامعە دارد؟

دکتر ناصر فکوهی: خشونت سیاسی و دولتی تا پیش از انقلاب صنعتی در قرن نوزدهم و انقلاب اطلاعاتی در قرن بیستم، بخشی تفکیک ناپذیر از تقریبا تمام جوامع انسانی بودند. اما هر اندازه در تحول جوامع انسانی به پیش آمده ایم مدیریت این خشونت ها سخت شده اند و تلاش برای حفظ آنها در سطح بالا و بنابراین حفظ الیگارشی های قدرت و ثروت در جهان امروز بهای بسیار سنگینی دارد. این بها می تواند، تخریب کامل یک جامعه، خطر جنگ های منطقه ای یا حتی جنگ جهانی، خطر گسترش تروریسم، خطر آنومی ها و بحران های بزرگ اجتماعی سیاسی و غیر قابل مدیریت شدن جوامع انسانی باشد. این فرایندی است که به نظر من هم اکنون در مناطقی چون مصر و سوریه و به طور کلی در خاور میانه شاهدش هستیم. اینکه قدرت های سیاسی تصور می کنند می توان با مفاهیم و رویکردها و روش های قرن نوزدهمی و بیستمی، جوامع قرن بیست و یکمی را مدیریت کرد و طبعا چون نمی توانند صرفا جامعه را درون چرخه های خشونت هر چه بیشترو تخریب و آنومی می برند که نتیجه می تواند تخریب کامل جامعه باشد. حتی دموکراسی های با پیشینه طولانی نیر کشورهای اروپای غربی و امریکا نیز از این لحاظ متوجه خطراتی که آنها را تهدید می کنند، نیستند. زیرا آنها نیز با این خطر روبرو هستند که موقعیت هایی نظیر آنچه در ماه های اخیر در کشورهایی مثل یونان و اسپانیا و غیره شاهدش بودیم ، به صورت کاملا گسترده و طولانی مدت در بیایند و این جوامع را به سوی تخریب شدن کامل ببرند. نتیجه آنکه صرفا آگاهی نسبت به غیر کارا بودن و خطرناک بودن اندیشه و رویکرد به قدرت همچون یک یا دو قرن پیش است که احتمالا می تواند ما را به سوی عقلانیت دادن به کنش های سیاسی هدایت کند.

۹- کهکشان: به نظر شما چە رابطەای میان خشونت و تخریب جامعە موجود است؟

دکتر ناصر فکوهی: فکر می کنم تا حدی در سئوال پیشین به شما پاسخ دادم. هر اندازه خشونت در جامعه بالاتر برود، جامعه بیشتر با خطر نابودی و تخریب روبرو می شود. اگر باز هم بخواهم مثالی بیولوژیک بزنم . این امر مثل آن است که به جای درمان بیماری هایی که در هر بدنی پیش می آیند، ما با چکش و اره و میخ به جان آن بدن بیافتیم و انتظار داشته باشیم بیماری ها را با این وسایل نجاری از میان ببریم. موقعیت استفاده از خشونت در جوامع پسامدرن کنونی به همین مسخرگی و به همین حد تراژیک است. اما قدرت و استفاده چند قرنی از آن به مثابه ابزاری مطمئن برای اداره جوامع انسانی چنان حاکمان را کور کرده اند که اصلا تصوری از ایده ای که این روش پیش رویشان خواهد گذاشت ندارند. مشکل آن است که امروز کسانی بر جهان حکومت می کنند که اغلب تصورشان از قدرت صد تا دویست سال با آنچه در جوامع انسانی به دلیل تحولات فناورانه اتفاق افتاده فاصله دارد و چون به زور قدرت می توانند آرامشی موقت را برقرار کنند، تصورشان این است که به موفقیت دست یافته اند و این موقعیت هم مثل بحران های دهه بیست سی قرن بیستم، موقت است و از میان خواهد رفت. در حالی که جهان به صورت ساختاری و عمیق در صد سال اخیر تغییر کرده است و بدون تغییر رادیکال در نظام های قدرت نمی توان امیدی به بهبود موقعیت های اجتماعی و خروج از منطق های رادیکال و خطرناک داشت. تغییری که خود ممکن است بیش از نیم قرن یا یک قرن زمان بگیرد، اما هر اندازه دیرتر شروع شود، شانس های به موفقیت رسیدن ولو نسبی آن کمتر می شود، زیرا سازوکارهای تخریب و رویکردهای ایدئولوژیک و ویرانگر که اشکال بسیار ساده تری از اندیشه را ساخته و با سادگی بیشتری می توانند همه را قانع کنند، بیشتر رشد کرده و قدرت تخریب خویش را همچون طاعونی جدید در قرن بیست و یکم بیشتر می کنند. در قرن چهاردهم سه چهارم جمعیت اروپا با بیماری طاعون از میان رفت. امروز هم هیچ ضمانتی در کار نیست که طاعون جدید، یعنی باور به درمان بخش بودن خشونت، با فناوری هایی که در حال حاضر وجود دارند، تخریبی مشابه و یا حتی بدتر در این قرن به وجود نیاورند.

۱۰- کهکشان: چە رابطەای میان اندیشەی سیاسی و خشونت سیاسی وجود دارد؟

دکتر ناصر فکوهی: وقتی از انیشه سیاسی صحبت می کنیم معمولا شخصیت هایی چون ماکیاولی، هابز، روسو، منتسکیو، و حتی شخصیت های بسیار جدیدتری مثل راولز و رورتی را بیاد می آوریم. اما واقعیت در آن است که سرعت تغییرات فناوری به حدی است که باید به سرعت اندیشه سیاسی نیز به شدت افزود. اغلب این نظریات نه فقط کلاسیک ها بلکه حتی مدرن ها و پسامدرن ها نیز امروز کارایی کامل ندارند. زیرا سرعت وقایع سیاسی و منطق خاص آنها را نمی توانند درک کنند و ناچارند با نفس نفس زدن پشت سر وقایع بدوند و در آخر سر نیز تحلیلی ارائه دهند که گاه حتی چند ماه نیز عمر نمی کند. از این لخاط همانگونه که ما نیاز به تغییر در سیستم ها و رویکردهای سیاسی را ضروری می دانیم، به همان اندازه و حتی بیشتر نیز از نیاز به تغییر دراندیشه ها و کنش های اجتماعی، دانشگاهی، روشنفکرانه، فناورانه و سیاسی دفاع می کنیم. انقلاب شامل همه چیز می شود. امروز ما باید به صورت هایی کاملا متفاوت به پدیده ها نگاه کنیم و تحلیل هایی کاملا نو ارائه بدهیم که اساس آنها نه یافتن قوانین ثابت و تکرار شونده و ساختارمند و ایستا، بلکه برعکس، اشکال فازی، غیر ساختارمند، کاملا پویا و بر پایه اصل پیچیدگی فزاینده، استوار باشند. اما اگر چنین نتوانیم بکنیم باید خود را آماده پذیرش خشونت هایی هر چه گسترده تر بکنیم که هیچ کس و هیچ سیستمی نمی تواند در برابرآنها دوام بیاورد. گردباد هایی که سخت ترین و قدرتمندترین خانه ها را از جا خواهد کند و همچون خانه های کاعذی بر باد خواهد داد. متاسفانه اگر در سیستم های دیکتاتوری جهان سومی ما تا دیروز با دیکتاتورهایی روبرو بودیم که حرف و هشدار روشنفکران را جدی نمی گرفتند و ترجیح می دادند آنها را از میان بردارند و صدایشان را خفه کنند تا فکری به حال بیماری خود بکنند، این امر امروز میان نخبگان علوم اجتماعی و سیاسی و فلاسفه و روشنفکران کل جهان نسبت به قدرت های بزرگ و حاکمان آنها وجود دارد که به صورتی نا امید کننده و باخوش خیالی کاملی سر های خود را پایین انداخته و به شدت در حال دویدن به سوی پرتگاهی بزرگ هستند که با رویکردهای قرن نوزدهمی و بیستمی خود پدید آورده اند. عدم آگاهی و ناتوانی از خود آگاهی نسبت به آنکه نظام جهانی نیاز به تغییراتی عظیم و رادیکال اما غیر خشونت آمیز دارد و این کار باید در یک هارمونی عمومی انجام بگیرد که ایجاد آن کاری بسیار سخت است، جهان امروز را در موقعیتی از خطر قرار داده که بشریت هرگز حتی در نزدیک آن نیز نبوده است. خشونت صرفا دولت ها یا مردم را تهدید نمی کند، بلکه امروز باید گفت خشونت سیاسی در حال تهدید کردن گونه انسان است و این امر می تواند به شکلی نوعی خودکشی گونه ای تعبیر شود.

۱۱- کهکشان: برای پرهیز از خشونت سیاسی در جامعە چە باید کرد؟

دکتر ناصر فکوهی: برای این کار نیاز به گستردن بحث در همه زمینه ها درباره این خطر داریم هم در سطح مردمان عادی وهم به خصوص در سطح نخبگان. به نظر من نخبگان در این زمینه خطرناک تر هستند به خصوص نخبگان سیاسی قدرت های بزرگ، زیرا تصور می کنند که سرمایه فرهنگی ای که در دانشگاه های پیشرفته به دست آورده اند( مثلا هاروارد ، کمبریح و آکسفورد برای اغلب رهبران کشورهای غربی) دستمایه و توشه کافی برای آنها در درک جهان می سازد و نسبت به استراتژی ها و کنش های خود در جهان اشراف کامل دارند، اما به نظر من این یک توهم کامل است. امروز متاسفانه اندیشه های والای این دانشگاه های معتبر نیستند که بر جهان حاکمند بلکه اغلب، اندیشه و گفتمان کودن ترین نظامیان در راس ارتش ها و سازمان های امنیتی بزرگ جهانی از یک سو، و کودن ترین و بی رحم ترین جنایتکاران در راس تبه کارترین و خوفناک ترین شبکه های مافیایی و گاهی ترکیبی از این دو، بر جهان حاکمند. این حاکمان قدرتمند بر جهانی حکومت می کنند که آکنده از جنگ ها، تنش های قومی و قبیله ای، بی رحمی های نژادی و قبیله ای، ایدئولوژی های عقب افتاده، بنیاد گرایی ها و جماعت گرایی های رنگارنگ، بی رحمی های تبه کارانه، بردگی، جنایت و شکنجه درد و مرگ است و ترجیح می دهند چشم بر همه این ها ببندند و آنها را به مسخره بگیرند و به همان راهی که ما را تا به اینجا آورده است و از پس از جنگ جهانی دوم شروع شده است، ادامه بدهند. این واقعا تاسف آور است. به گمان من آخرین شانس در آن است که مردمان عادی و عقل سلیم، دیوانگان قدرت را بر سر جای خود بنشاند. مردم می خواهند زندگی آرامی داشته باشند و برای این کار باید بتوانند موقعیت را درک کرده و راه درست را انتخاب کنند. هر چند مشکل اساسی اینجا در آن است که تفهیم این موقعیت پیچیده به مردم کاری بسیار مشکل است، زیرا آنها یا تمایل به تبعیت کورکورانه از نظام ها دارند و یا تمایل به سر برداشتن به شورش بدون آنکه بدانند، شورششان به چه چیزی می خواهد منجر شود.

١۵- کهکشان: در پایان ضمن تشکر فراوان از جنابعالی به خاطر فرصتی که برای انجام این مصاحبه در اختیار ما قرار دادید اگر برای ختم کلام سخنی با مردم کردستان و مخاطبان دارید بفرمائید.

دکتر ناصر فکوهی: به نظر من، مردم کردستان عراق امروز از موقعیتی استثنایی برای ساختن سرزمین خود برخوردارند و نباید آن را به دلیل آرمان خواهی های ملی گرایانه از دست بدهند. منطق دولت های ملی گرا امروز پشت سر گذاشته شده است و آینده ای در جهان ندارد. به همین دلیل نیز ملی گرایی های قومی نمی توانند جایگاهی در آینده داشته باشند. مهم ترین مسئله امروز در آن است که مردمانی چون کردها که سال های سال از صلح و آرامش برخوردار نبوده اند از این آرامش نسبی استفاده کرده و عوامل فرهنگی را در خود رشد دهند و پیش از هر چیز زبان و اندیشیدن به کردی را. مهم این است که میراث فرهنگی خود را بیابند و آن را به جهانیان بشناسند و مهم این است که شروع به تبادل با سایر فرهنگ ها و وبه خصوص فرهنگ های نزدیک با خود بکنند. این یک شانس بزرگ برای کردها است که با چندین کشور یا دولت ملی تداخل سرزمینی دارند . هر چند این امر در طول تاریخ ضربات سختی به آنها زده و قربانیان زیادی از این لحاظ داده اند و هنوز هم می دهند، اما باید متوجه باشند که همین وضعیت در اروپا تا قرن نوزدهم نیز کاملا وجود داشت. اگر امروز اروپا برغم تمام اختلاقات عمیقی که میان فرهنگ ها و مردمان مختلفش دارد، در پی ایجاد وحدت است، این باید برای مردم کرد درسی باشد که پیوند خود را با این فرهنگ ها که سال های سال در آنها زندگی کرده اند، قطع نکنند و بدانند که بخشی تفکیک ناپذیر از آن فرهنگ ها هم هستند. به عبارت دیگر کردها باید امروز متوجه باشند که ملی گرایی زهر کشنده بزرگ قرن بیستم بوده است که صدها میلیون نفر را قربانی کرد و اجازه ندهند که این سم مهلک آینده آنها را به خطر بیاندازد. کرد ها امروز با اتکا بر جوانان و استعداد ها و هوشمندی های خود بزرگترین شانس های تاریخی را در پیش روی خود دارند و اما رادیکالیسم ملی گرایانه و مطالبات ارضی می تواند تمام این شانس ها را به کابوس جنگ های جدید منطقه ای و تنش های خشونت آمیز دیگری تبدیل کند. داشتن یک چارچوب ملی به هیچ عنوان به معنای آن نیست که خشونت متوقف خواهد شد، زیرا از این زمان حشونت دولت علیه اتلاع خودش آغاز خواهد شد. تکام این خشونت ها در نهایت سود کلانی دارد که به جیب قدرتمندان جهان خواهد رفت در حالی که دود ، زجر و درد و شوربختی های آنها صرفا سهم مردمان بی گناه خواهد بود.

لقمان سیفور اسکندر

آدرس اینترنتی روزنامه

http://www.knwe.org/